ئەستێرە شاراوەکانی دیاری - ڤیکتۆر گیۆکێرێس

10-09-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن ئەستێرە شاراوەکانی دیاری ڤیکتۆر گیۆکێرێس
A+ A-

رووداو دیجیتال
ئەستێرەی سوێدی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە، ڤیکتۆر گیۆکێرێس، یەکێکە لە تایبەتترین هێرشبەرەکانی جیهان و باشترین شوێنگرەوە بۆ لیڤاندۆڤسکی.
ڤیکتۆر گیۆکێرێش هێرشبەرێکی سەرەڕمی سوێدییە لە ریزەکانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالی یاریدەکات، ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا توانی لە 50 یاریدا، 43 گۆڵ تۆماربکات و 15ی دیکە دروست بکات، ئەو ئەستێرە سوێدییە پێشتر لە ریزەکانی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی یاریکردووە ،بەڵام ساڵی 2021 یانە ئینگلیزییەکە ئەو یاریزانەی فرۆشتە یانەی کۆڤێنتری سیتی و دوو ساڵ لەو یانەیە مایەوە، دواتر گیۆکێرێس بە دەستەوارەیەکی 17 ملیۆنی چووە ریزەکانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە و ئاستێکی نایابی لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکێشکرد.


گرنگترین زانیارییەکان دەربارەی گیۆکێرێس:

تەمەن: 26 ساڵ

 

باڵا: 187 سم
شوێن: هێرشبەری سەرەڕم

 

وڵات: سوێد
قاچی یاریکردن: راست
نرخی یاریزان: 65 ملیۆن یۆرۆ


شێوازی یاریکردنی گیۆکێرێس:
هێرشبەرێکی ژمارە 9ی کلاسیکییە، خێرایە و لە هەمان کاتدا جەستەیەکی بەهێزی هەیە، باڵا بەرزەکەی توانای وەرگرتنی تۆپە بەرزەکانی پێداوە، توانای یاریکردنی بە هەردوو قاچ هەیە، بەهرەی گۆڵکردن لای گیۆکێرێس وەک سرووشتییە و بە راوەستانە نایابەکەی لە کاتی گونجاودا دەتوانێت زۆرترین جیاوازی دروست بکات لەسەر ئاستی هێڵی هێرشبەری.ئەو یاریزانانەی لەسەر شێوازی گیۆکێرێش یاری دەکەن لە جیهاندا کەمن و بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، هەر بۆیە هەردوو یانەی ئارسیناڵ و بارسێلۆنا چاویان بڕیوەتە ئەو یاریزانە.
جگە لەوەی گۆڵکاری ناوازەیە، ئەو یاریزانە سوێدییە توانایەکی بەرزی هەیە لە دروستکردنی یاری، ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا 15 ئەسیستی هەبووە زۆرتر لە هەر هێرشبەرێک لەو رۆڵەدا یاریکردبێت.


ئامارەکانی گیۆکێرێس لە وەرزی رابردوو:
یاری: 50 

 

گۆڵ: 43 
ئەسیست: 15 
خولەکی یاریکردن: 4169 

 

ئەو یاریزانە یارمەتیدەر بوو ئەوەی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە  دوای سێ ساڵ لە دابڕان، نازناوی خولی پۆرتوگالی بەدەستبهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی جامی پۆرتوگال، لەم وەرزەشدا ئەو یانە پۆرتوگالییە بەشدارە لە چامپیۆنزلیگ و چاوەڕێ دەکرێت گیۆکێرێس لە گەورەترین پاڵەوانێتی سەر ئاستی یانەکان خۆی بسەلمێنێت.

ئامارەکانی گیۆکێرێس لەم وەرزەدا:

یاری: 6 
گۆڵ: 10 

 

ئەسیست: 3
خولەکی یاریکردن: 480 
کام یانە پێویستی بە گیۆکێرێسە؟
 
یانەی ئارسیناڵ لە دوایین دوو وەرزدا نزیکبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ بەڵام نەبوونی هێرشبەرێکی سەرەڕمی کلاسیکی یەکێک بوو لە هۆکارەکانی نەگەیشتن بەو ئامانجە.
یانەی بارسێلۆنا خاوەنی لیڤاندۆڤسکییە لەو شوێنە، بەڵام ئەو یاریزانە پۆڵەندییە گەورەیە لە تەمەندا و پێشبینی دەکرێت لە کاتێکی نزیکدا یانەکە جێبهێڵێت.
 

کسەرچاوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە گرێبەستێکی نوێی پێشکێش بە گیۆکێرێس کردووە بۆ ئەوەی بۆ خۆی لە مەترسی لەدەستدانی گرنگترین یاریزانی پێکهاتەکەی بپارێزێت، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو یاریزانە لەلایەن چەند زلزهێزێکی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە