ڤیدیۆ؛ یاریی جۆکۆڤیچ و هورکاچی تەواو نەکرا

10-07-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
Photo by Daniel LEAL / AFP
Photo by Daniel LEAL / AFP
نیشانەکردن نۆڤاک جۆکۆڤیچ پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ویمبڵدن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدندا، یاریی نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی پۆلینکراوی دووەمی جیهان و هوبێرت هورکاچـی پۆڵەندی راگیرا و بۆ ئەمڕۆ دواخرا. 
 
ئەنجامەکە ئاماژەی ئەوەی نیشاندا کە یاریزانە سێربییەکە پێش وەستانی یارییەکە بە ئەنجامی حەوت شەش و حەوت شەش پێشکەوتووە و زۆر نزیکە لە پەڕینەوە بۆ داهاتوو.
 
هورکاچ 23 ئەیسی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، لەنێویاندا یەكێک لە سێرڤەکانی 141 مایل بوو لە کاژێرێکدا، کە خێراترینە لە پاڵەوانێتییەکەدا تا ئێستا.
 
جۆکۆڤیچ لە یارییەکەدا تووشی سوپڕایز بوو بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هورکاچەوە، بەڵام دوای بردنەوەی کۆمەڵەی یەکەم ورەی بەرزتر بووەوە، چونکە هورکاچی پۆلینکراوی 17ـی جیهان چەند هەڵەیەکی ئاسانی کرد. 
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاژێر 23:00 بە کاتی ناوخۆ و هەموو یارییەکان وەستان، ئەمەش هاندەرانی نیگەران کرد، بەڵام یاساکان بەو شێوەیەن کە نابێت یارییەکان بگەنە نیوەشەو.
 
براوەی ئەم رووبەڕووبوونەوەیە بەرامبەر ئەندرێی روبلێڤی ریزبەندی حەوتەمی جیهان و یەکێک لە باشترین یاریزانە رووسییەکان یاری دەکات بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە قۆناخی پێش کۆتاییدا مسۆگەربکات.
 
جۆکۆڤیچی تەمەن 36 ساڵ، هەوڵ بۆ 24ـەمین نازناوی گراند سلامی پیاوان دەدات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەگەڵ مارگریت کۆرتی ئوسترالی هاوتا ببێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە