واکەر دەیەوێت لیڤەرپوول پرێمەرلیگ بباتەوە

09-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کایڵ واکەر، یاریزانی ئینگلیزی و بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی هەڕەشە لە یانەی ئارسیناڵ دەکات و دەڵێت "پێمباشترە لیڤەرپوول پرێمەرلیگ بباتەوە وەک لە ئارسیناڵ."
 
واکەر سەرەتا باس لەوە دەکات کە ئارسیناڵ بۆ بنیادنانی ئەو تیپە بەهێزەی ئێستایان سوودیان لە مانچێستەر سیتی وەرگرتووە، ئەو دەڵێت "ئەوان یاریدەدەری راهێنەر میکێل ئارتێتای ئێمەیان برد و کردیان بە راهێنەری خۆیان. دواتر هەریەکە لە زینچینکۆ و گابریێل جیسوسیشیان گواستەوە، بەڵام من کارەکەیان بەرز دەنرخێنم، ئێستا ئەوان تیپێکی زۆر باشیان درووستکردووە."
 
دواتر کاتێک باسی بردنەوەکەی سەرەتای ئەم وەرزەی ئارسیناڵ بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریگەی ئیمارات دەکرێت، واکەر باس لە رووبەڕووبوونەوەکەی وەرزی رابردووی نێو یاریگەی ئیتیحاد دەکات کە تێیدا مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 4-1 بەسەر ئارسیناڵدا سەرکەوت، ئەو دەڵێت "دوایین جارت لەبیرە کە ئەوان (ئارسیناڵ) هاتنە ئیتیحاد؟ وەرنە ئیتیحاد و دواتر دەبینین چی روودەدات."
 
واکەر کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە یانەی تۆتێنهامی رکابەر و هاوشاری ئارسیناڵ بووە،  پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت کە ئەگەر مانچێستەر سیتی نەبێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، حەزدەکات ئارسیناڵ یان لیڤەرپوول نازناوەکە بباتەوە، لە وەڵامدا دەڵێت "ئەوە پرسیارێکی زۆر قورسە، من لەبەر تۆتێنهام نامەوێت ئارسیناڵ ببێتە پاڵەوان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە