رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا شەوێکی تایبەتی بەڕێکرد، گەیشتە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و ناوی هەریەکە لە دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆریش تۆمار دەکرێت.
لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی جامەکەدا، کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بیلباو رووبەڕووی یەکبوونەوە و یاریزانە لاوەکان سەرکردایەتیی یانە کەتەلۆنییەکەیان کرد بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی جامەکە.
دوای 17 خولەک یارییکردن، گاڤی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمارکرد، بووە چوارەم بچووکترین یاریزان دوای رۆناڵدۆ دێلیما، راول گۆنزالێس و ئانسۆ فاتی بەر لەوەی بگاتە تەمەنی 21 ساڵی لە جامەکەدا گۆڵ بکات، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنی بارسێلۆنا کۆتاییهات.
لە خولەکی 52 لامین یامال گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، دوای ئەوە هەرچەند بیلباو هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە کەمبکاتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، بارسێلۆنا یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و چاوەڕێی براوەی یاریی ئەمشەوی نێوان ریال مەدرید و ریال مایۆرکا دەکات.
بەر لە بەڕێوەچوونی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بیلباو، ئەنجوومەنی باڵای وەرزش بڕیارییدا رێگە بە بەردەوامبوونی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بدات لە یارییکرد و لالیگاش دەڵێت "تاوەکو یەکلابوونەوەی دۆسێیەکە هەردوو یاریزان دەتوانن یاری بکەن، بەمەش بۆ یاری کۆتایی هەردوو یاریزانەکە بەردەستن و دەتوانن بەشداربن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ