رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ لە شاری جەددەی وڵاتی سعودیە یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی بۆ بەشداریکردن لە جامی کەنداوی 27 ئەنجام دەدات و ئامادەکاری بۆ یەکەم رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر عومان دەکات.
مەشقەکانی هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کاژێر 18:00ـی ئێوارە لەسەر یاریگەی شاری وەرزشیی شا عەبدولعەزیز بە سەرپەرشتی گراهام ئارنۆڵدی راهێنەر دەستپێدەکات، ئارنۆڵد کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئامادەباشیی جەستەیی و تەکنیکیی یاریزانان و داڕشتنی شێوازی تاکتیکی دەکات بەر لە دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە.
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا لە جامی کەنداوی 2027، رۆژی چوارشەممە لە کاژێر 17:30ـی ئێوارە، لەسەر یاریگەی ئەمیر عەبدوڵڵا فەیسەڵ رووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان دەبێتەوە. شێرەکانی رافیدەین لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکەن، رۆژی شەممە 26ـی مانگی 9 بەرامبەر کوێت یاری دەکەن و لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانیشدا لە 29ـی مانگی 9 رووبەڕووی سعودیە دەبنەوە.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە یاریزانانی پیشەگەر پەیوەندی بە کاروانی هەڵبژاردەکەوە دەکەن و بڕیاریشە سبەی سێشەممە بە گەیشتنی یوسف نەسڕاوی پێکهاتەی عێراق لە شاری جەددە بە تەواوی کۆببێتەوە.




