ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ: دەرگام بۆ هاتنی ئەستێرەکان بۆ خولی سعودی کردەوە

08-06-2023
ئیحسان تاهیر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو هەولێر 

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسڕ، لە لێدوانێکدا باس لەوە دەکات کە ئەو بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەستێرەکان روو لە خولی رۆشنی سعودیە بکات. دەشڵێت "دوو ساڵ لەمەوبەر بیرم لەوە کردووەتەوە یانەیەک بکڕم".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە. لەو لێدوانە نوێیەدا:
 
با کەمێک خەڵک دڵتەنگ بکەین، دەمزانی چوونم بۆ سعودیە دەرگا دەکاتەوە و من هەڵە نەبووم، دڵنیام لە دوو سێ ساڵی داهاتوو ئەم خولە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین خولەکانی جیهان. ئێمە لە ئێستاوە دەتوانین ئەوە ببینین. کەریم پێشتر رۆیشتنی راگەیاند و هاتە سعودیە، لە سەدا هازار دڵنیام زۆر لە یاریزانەکانی دیکەش دێنە ئێرە.
 
سەبارەت بە کەریم بنزیما؟ ئەوەی ئێمە دەمانەوێت کێبڕکێی زیاترە. کاتێک کێبڕکێ هەبێت، سوود بە بازاڕ دەگەیەنێت.
 
من رەتیناکەمەوە کە ئایا پلانم هەیە لە داهاتوودا یانەیەکی تۆپی پێ بکڕم؟ من هەرگیز هیچ دەرگایەکم نەداخستووە و بەوپەڕی پەرۆشییەوە چاوەڕێی ئەو ئەگەرە دەکەم، با بزانین تۆپی پێ چۆن گەشە دەکات، خولەکان چۆن گەشە دەکەن، با سەیری ئەوروپا بکەین، با سەیری دەرەوەی وڵات بکەین. لە راستیدا دوو ساڵ لەمەوبەر بیرم لەوە کردووەتەوە. بەڵێ، لەوانەیە لە داهاتوودا بمەوێت ببمە خاوەنی یانەیێک، بیرۆکەیەکی باشە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە