رووداو دیجیتاڵ
کەریم بنزیما، یاریزانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد، دوای ئەوەی یانەکەی بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودیە سەرکەوت، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "ئێمەی ئیتیحادییەکان سەرمان بەرز ناکەینەوە، چونکە خۆیان هەمیشە بەرزن."
لە یاریی پێش کۆتایی جامی سوپەری سعودیە، یاریگەی نەهیان لە ئیمارات بووە گۆڕەپانی رووبەڕووبوونەوەی یانەکانی ئیتیحاد و وەحدە.
لە یەکەم خولەکی یارییەکەدا، کەریم بنزیما سوودی لە هەڵەی یاریزانانی وەحدە وەرگرت و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد. پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یارییەکە، عەبدولرەزاق حەمدەڵا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی زیاتر کرد. یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە تاوەکو لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، حوسێن ئەحمەد عیسا گۆڵی یەکەمی وەحدەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات.
دوای بردنەوەی یارییەکە، کەریم بنزیمە لە لێدوانێکیدا دەڵێت "ئێمەی ئیتیحادییەکان سەرمان بەرز ناکەینەوە، چونکە لە بنەڕەتدا سەرمان بەرزە. سروشتییە ئەگەر بڵێم هەمیشە لەسەرڕاهاتن هەیە، من بەردەوام لە ماڵەوە و لە یانەکەدا راهێنان دەکەم."
دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر وەحدە، یانەی ئیتیحاد بۆ یاریی کۆتایی سوپەری سعودیە سەرکەوت و لەوێ چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان نەسڕ و هیلال دەکات، لەوبارەیەوە بنزیمە دەڵێت: "یانەکانی هیلال و نەسڕ هێزێکی زۆریان هەیە، ئێمە پشوو دەدەین و هەرکامیان بێت، خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئامادەدەکەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ