ڤیدیۆ؛ شیڤیاتیک پلەی یەکەمی ریزبەندیی باشترین خانمە تێنسزانانی بەدەستهێنا

07-11-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by CLAUDIO CRUZ / AFP
Photo by CLAUDIO CRUZ / AFP
نیشانەکردن ئیگا شیڤیاتیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئیگا شیڤیاتیک، خانمە تێنسزانی پۆڵەندی یەکەم نازناوی خۆی لە پاڵەوانێتی کۆتایی یەکێتی تێنسی خانمان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بەئاسانی لە جێسیکا پێگولای خانمە تێنسزانی ئەمریکی بردەوە.
 
شیڤیاتیک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، کە ئەنجامی کۆمەڵەکان شەش یەک و شەش سفر بوو.
 
ئیگا بەم بردنەوەیە پلەی یەکەمی ریزبەندیی جیهانی لە ئارینا سابالینکای بیلاڕووسی وەرگرتەوە، کە لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لێیبردەوە و یارییەکە لە کانکۆنی مەکسیک بەڕێوەچوو.
 
شیڤیاتیک رێگەی بە پێگولای پێنجەمی ریزبەندی دا تەنیا یەکەم گێم بباتەوە، پێش ئەوەی بەتەواوی زاڵ بێت بەسەر رووداوەکانی یارییەکەدا، کە تەنیا کاژێرێکی پێویست بوو بۆ  ئەوەی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیدا یەکلایی بکاتەوە.
 
خانمە تێنسزانی پۆڵەندی، تەمەن 22 ساڵ، بووە بچووکترین خانمە یاریزان کە نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بباتەوە لە دوای پێترا کڤیتۆڤا، کە لە ساڵی 2011 لە تەمەنی 21 ساڵیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا بوو.
 
ئەم سەرکەوتنە یازدمین سەرکەوتنە لەسەریەک بۆ شیڤیاتیک، کە بە 68 بردنەوە و 11 دۆڕان کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا و پارێزگاری لە نازناوەکەی لە رۆلاند گارۆس کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە