ڤیدیۆ؛ جولیان ناگلێسمان: یەکەم یاری دوای یۆرۆ زۆر گرنگە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
جولیان ناگلێسمان
جولیان ناگلێسمان
نیشانەکردن جولیان ناگلێسمان پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

جولیان ناگلێسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دووپاتیکردەوە کە پێویستە یاریزانەکانی بەهەمان پەرۆشی یۆرۆ دەست بە یارییەکانی نەیشنسلیگ بکەن. گوتیشی "یەکەم یاری لە دوای یۆرۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە".
 
ئەمشەو کاژێر 21:45 بە کاتی باشووری کوردستان، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە گەڕی یەکەمی نەیشنسلیگدا، میوانداریی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەکات و لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکدا، راهێنەری مانشافت جەختی لەسەر گرنگی یارییەکە کردەوە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی جولیان ناگلێسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە:
 
ناگلێسمان لە دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، دووپاتیکردەوە کە ئەوان باش یارییان نەکرد، بەڵام یارییەکی دیکەیان لەپێشە و پێویتسە یاریزانەکانی ئەم یارییە لەبیر نەکەن.
 
ئێستا تیپێکی تەواو نوێمان نییە، بێگومان چوار یاریزانی گرنگ و بەئەزموونمان لەدەستداوە، بەڵام تیپەکە یەکدی دەناسن. یاریزانێکی نوێمان هێناوە. هەمووی زۆر ئاشنان بەیەکدی، هەرزوو یاریزانەکان لەگەڵ یەکدی گونجان، پێموانییە لەم یارییەدا پێویستمان بە قۆناخێکی دەستپێکی گەورە بێت.
 
پێموایە یەکەم یاری دوای یۆرۆ زۆر گرنگە لە رووی شێوازی یاریکردنەوە. بلیتەکانی یاریگا بەتەواوی فرۆشراون، کە پێموایە گرنگە بۆ ئێمە ئەم پشتیوانییە بقۆزینەوە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا. دەبێت وادابنێین کە ئێمە سەردەکەوین، ئەوە ئامانجمانە، و دواتر بەشداری لە مۆندیالێکی دیکەدا بکەین، ئەمەش مەرجێکی پێشوەختەیە کە یارمەتیدەرمان دەبێت.
 
بەڵێ من لە بنەڕەتدا هەمان پەرۆشیم دەوێت بۆ بردنەوەی یارییەکان یان ئارەزووی بردنەوەی یارییەکان وەک ئەوەی لە یۆرۆدا هەبوو. من دەمەوێت لەم یارییەدا جارێکی دیکە ئەوە ببینمەوە، چونکە زۆر گرنگە. بەگشتی بیرۆکەکە ئەوەیە کە لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە