فەرمی.. ئاسێنسیۆ بوو بە یاریزانی پاریس سانجێرمان

06-07-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مارکۆ ئاسێنسیۆ پاریس سانجێرمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ مارکۆ ئاسێنسیۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی راگەیاند.
 
یانە پاریسییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، گرێبەستێکی 3 وەرزی لەگەڵ ئاسینسیۆ  واژۆکردووە، کە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.
 
یاریزانە ئیسپانییەکە بە گواستنەوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە دەکات، دوای ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە 30ـی حوزەیرانی رابردوودا کۆتاییهات و هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی رێکنەکەوتن.
 
ئاسێنسیۆ رایگەیاند، شانازی بەوە دەکات کە دەبێتە یاریزانی یانەیەکی گەورەی وەک پاریس سانجێرمان.
 
ئەو یاریزانە ئیسپانییە دووەم گرێبەستی پاریسییە لەم هاوینەدا، دوای ئەوەی گرێبەستکردنی لەگەڵ میلان شکرینیاریشی راگەیاند، کە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2028 دەبێت.
 
شکرینیاری تەمەن 28 ساڵیش، بە گواستنەوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی پاریسییەوە کرد، دوای ئەوە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کۆتاییهات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە