ڤیدیۆ؛ تیپەکەی مارسێلۆ بە 6 خولەک دوو گۆڵی کرد و گەیشتە یاریی کۆتایی لیبەرتادۆرێس

05-10-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی فلومینێنسی
یانەی فلومینێنسی
نیشانەکردن یانەی فلومینێنسی جامی لیبەرتادۆرێس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی فلومینێنسی بەرازیلی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئینتەرناسیۆنالی هاونیشتمانی بەدەستهێنا.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، هەردوو یانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریگەی ماراکانا لە ریۆ دی جانیرۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، یاریی چوونی نێوان هەردوو یانە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهاتبوو و ئەم یارییە بۆ یەکلاکردنەوەی بلیتی یاریی کۆتایی یەکلاکەرەوە بوو.
 
دوای 10 خولەک یارییکردن، گابریێل مێرکادۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرناسیۆنالی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا فلومینێنسی خۆی رێکخستەوە، لە ماوەی 6 خولەکدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 81 جۆن کێنێدی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا و لە خولەکی 87 جێرمان کانۆ گۆڵی دووەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد و فلومینێنسی یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەو و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس.
 
مارسێلۆ و هاوڕێکانی لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان پالمێراسی بەرازیلی و بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی دەبنەوە کە رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە