ڤیدیۆ؛ بایرلیڤەرکوزن دەستبەرداری پێشەنگی بوندێسلیگا نابێت

03-09-2023
ئیحسان تاهیر
بایرلیڤەرکوزن
بایرلیڤەرکوزن
نیشانەکردن بایرلیڤەرکوزن بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بایرلیڤەرکوزن بەردەوامە لەسەر ئاستی بەهێزی خۆی لە وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیادا و سێیەم یاریی خۆی لەسەریەک لە بوندێسلیگادا بردەوە.
 
بایرلیڤەرکوزن لە گەڕی سێیەمی خولەکەدا لەسەر یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 5-1 لە دارمشتاتی بردەوە.
 
خاوەن زەوییەکە لە خولەکی بیست و یەکەدا بە گۆڵێکی ڤیکتۆر بۆنیفاسەوە پێشکەوت.
 
ئۆسکار ویلیامسۆن دوای 4 خولەک بەسەر گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
لە خولەکی چل و نۆدا ئیزێکیێل پاڵاسیۆس، جارێکی دیکە بایرلیڤەرکوزنی پێشخستەوە و بەرلەوەی ڤیکتۆر بۆنیفاس لە خولەکی 61 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی لیڤەرکوزن تۆماربکات.
 
کوڕانی ئەڵۆنسۆ بەوە رانەوەستان و جۆناس هۆفمان لە خولەکی شەست و حەوتدا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی هەشتا و سێدا ئادەم هلۆزێک گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد و لیڤەرکوزن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
بەهۆی ئەم سەرکەوتنەوە بایرلیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە سێ یارییدا پێشەنگی خولەکەی گرتووە، لە کاتێکدا دارمشتات لە پلەی کۆتاییدایە دوای ئەوەی تووشی سێیەم دۆڕانی لەسەریەک بوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە