ڤیدیۆ؛ فلامینگۆ دێربیی ریۆی لە بۆتافۆگۆ بردەوە

03-09-2023
ئیحسان تاهیر
فلامینگۆ
فلامینگۆ
نیشانەکردن فلامینگۆ بۆتافۆگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی دێربیی ریۆدا، فلامینگۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆتافۆگۆی پێشەنگی خولی بەرازیلی بردەوە.
 
لە گەڕی 22ـی خولی بەرازیلدا، فلامینگۆ بووە میوانی بۆتافۆگۆ و هەر زوو یانەی میوان لە خولەکی دوو گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد لە رێگەی مارلۆن فریتاسی بەرگریکاری بۆتافۆگۆ، کە بە هەڵە لە گۆڵی خۆیانی تۆمارکرد.
 
یانەی خاوەن ماڵ لە خولەکی 19 توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، لە رێگەی جواو ڤیکتۆرەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 73 برۆنۆ هێنریکی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ فلامینگۆ تۆمارکرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی فلامینگۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.
 
بەم سەرکەوتنە، فلامینگۆ بە سەرکردایەتی خۆرخێ سامپاولی، راهێنەری ئەرجەنتینی، بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە سەرکەوت، بۆتافۆگۆش بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدا مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە