چەند یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی پێکان بوون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن هەڵبژاردەی فەرەنسا یانەی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەواڵی پێکانی کۆمەڵێک یاریزانی یانەی ریال مەدرید و جێهێشتنی کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکانیان مشتومڕی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

یانەی ریال مەدرید لە دوایین یاریدا لە خولی ئیسپانی توانی لە یانەی ریال بێتیس بباتەوە، کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەرەنسی یانەکە دوو گۆڵی تۆمارکرد و گرێکوێرەی گۆڵکردنی کردەوە.
 
دوای ئەو یارییە، هەفتەی فیفا دەستپیپێکرد و پێویستە لەسەر یاریزانەکان یاری بۆ هەڵبژاردەکانیان بکەن، بەڵام کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەکە، داوای لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کردبوو رێگە بدەن لەو ماوەیەدا، ئێمباپێ، چوامینی و فێرلاند مێندی پشووبدەن و گەشت نەکەن لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا.
 
بەڵام راهێنەری هەڵبژاردەکە هەر سێ یاریزانەکەی بانگێشتکردووە بۆ یارییەکانی ئەم هەفتەیە و داواکارییەکەی ئەنچێلۆتی رەتکردووەتەوە.
 
ئەمڕۆ و بە شێوەیەکی لەناکاو، میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاند چۆمینی و مێندی تووشی پێکان بوون و راهێنانەکانی فەرەنسایان جێهێشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو یاریزانانە دوێنێ شەو یارییەکی تەواویان کردووە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکیان هەبێت.
 
میدیای فەرەنسا گومان لەوە دەکات، ئەو یاریزانانە وایانکردبێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە یانەکەیان و پشوو وەربگرن بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ یارییەکانی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ.
 
بەپێی میدیای نزیک لە ریال مەدرید، پێکانی دوو یاریزانە فەرەنسییەکە لەبەر گوشار خستنە سەر ماسولکەکانی پێیانە و هۆکارەکەی تەنیا ماندووبوونە و بۆ یارییەکەی ریال سۆسیداد ئامادە دەبن.
 
دانی سیبایۆسیش لە هەمان رۆژدا تووشی پێکانێکی هاوشێوە بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە