کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەمال موسیالا

جەمال موسیالا

وەرزش

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات
وەرزش25-11-2026

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەوەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"
وەرزش25-11-2026

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەوەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"

رووداو دیجیتاڵ


گۆڤاری 'شتیرن'ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن زۆر نیگەرانن لەوەی، زانیارییەکانی پەیوەست بەنەخۆشییەکەی جەمال موسیالا، لە کاتی دانوستاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، لە یانەکە شاردراونەتەوە.


بەپێی راپۆرتێکی گۆڤارەکە، کارگێڕیی بایرن میونشن زانیاریی تەواویان لەبارەی دۆخی تەندروستی جەمال موسیالاوە لەبەردەستدا نەبووە، کاتێک دانوستاندنیان لەگەڵ خۆی و بەڕێوەبەری کارەکانیدا کردووە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2030.


موسیالا لە مانگی یەکی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە، مووچەکەی کرایە 25 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە، کە یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی یانە باڤارییەکە.


کێشەکە پەیوەندی بەشێوازی مامەڵەی ئەو یاریزانە و نزیکەکانییەوە هەیە لەبارەی دۆسێی تەندروستی ئەو یاریزانە، چونکە موسیالا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی، پەنای بۆ پزیشکی تایبەتمەندی دوور لە دەستەی پزیشکیی یانەکە بردووە، ئەوەش پرسیاری لای هەندێک بەرپرسی یانەکە دروستکردووە و پێیانوایە، ئەوان هەندێک زانیارییان لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو یاریزانە، لە یانەکە شاردووەتەوە.


بەپێی راپۆرتەکە، موسیالا لەماوەی رابردوودا چەند جارێک تووشی لەهۆشخۆچوون بووە، یەکێکیان رۆژی حەوتی مانگی چواری رابردوو بووە، کە هاوکاتبووە لەگەڵ ئامادەسازییەکانی یانەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ. جەمال جارێکی دیکە بەر لە گەڕانەوە بۆ یارییکردن، هەمان حاڵەتی بەسەردا هاتووەتەوە.


ئەو پێشهاتانە دڵەڕاوکەی لە نێو یانەکەدا زیاترکرد، بەتایبەت کە وەک گۆڤارەکە دەڵێ، هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرپەرشتیاری یانەکە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر یەکێک لە هۆشخۆچوونەکانی ئەو یاریزانە وەرنەگرتووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری نیگەرانبوونی کەسە دیارەکان، لە نێویاندا ئۆلی هۆنێس و کارل هاینز رۆمەنیگێ.


گۆڤارەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە دڵەڕاوکەی بەرپرسانی یانەکە، تەنیا لەلایەنی تەندروستییەوە نەبووە، بەڵکو سەریکێشاوە بۆ وردەکارییە داراییەکانی پەیوەست بەگرێبەستی یاریزانەکە، چونکە سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە کە بەشی گەورەی مووچەی یاریزانەکە دەستەبەرکراوە بۆی و پەیوەندی بە ژمارەی ئەو یارییانەوە نییە کە ئەنجامیان دەدات، هەروەها خاڵێکی تێدایە کە ئەگەر بۆ ماوەی شەش مانگ نەخۆش بوو، مووچەکەی بەبێ لێبڕین وەردەگرێت.


ئەو وردەکارییانە، بایرنی خستووەتە بەردەم هاوکێشەیەکی ئاڵۆز، یانەکە گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ موسیالا هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێ پارەیەکی زۆری بداتێ، کە کاتێکدا دیار نییە ئایا چاکدەبێتەوە یان نا.


لەماوەی پێشوودا، چەند بەرپرسێکی یانەی بایرن میونشن، باسیان لەوەکردبوو کە ناکرێ مووچەی تەواوی موسیالا بدەن، لە کاتێکدا ئەو نەخۆشکەوتووە و دیار نییە چاکدەبێتەوە یان نا؟


گۆڤارەکە لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە وێڕای ئەو بۆچوون و دەنگۆیانە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ئەو یاریزانە و بەڕێوەبەری کارەکانی، نهێنی نەخۆشییەکەیان لە یانەکە شاردبێتەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات
وەرزش25-11-2026

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەوەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"
وەرزش25-11-2026

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەوەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە