رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی سەرەتایەکی خراپی لە پرێمەرلیگدا هەبوو و لە یەکەم دەرکەوتنیدا وەکو راهێنەری مانچێستەر یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕا، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت لە چامپیۆنزلیگدا بەبردنەوە دەستپێبکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سپۆرتینگی پۆرتوگالی یاریی دەکات.
مان یونایتد لە دۆخێکی خراپدایە، تیپەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا دوو یاریی بردووەتەوە و لە پلەی نۆزدەیەمی ریزبەندە، لە پرێمەرلیگیشدا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە و لە پلەی نۆزدەیەمی ریزبەند و پێشکۆتاییە.
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، چاوی لەوەیە لە چامپیۆنزلیگدا پێچەوانەی پرێمەرلیگ بە سەرەتایەکی نوێ بچێتە نێو رکابەرییەکانی ئەورووپا و بەبردنەوە کاروانەکەی لە رکابەرییەکەدا دەستپێبکات.
مانچێستەر یونایتد لە دوایین 5 یارییدا 15 گۆڵی لێکراوە، دوو یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردووە و هەردوو یارییەکەی دۆڕاندووە، لەو دوو یارییەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی کردوویەتی شەش گۆڵی لێکراوە و تەنیا یەک گۆڵی کردووە.
یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنە، لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا، سێ یاریی لە چوار گەڕدا بردووەتەوە، ئێستا تیپەکە خاوەنی 9 خاڵە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
سپۆرتینگ لە مانگی هەشتی رابردووەوە 14 یارییکردووە، لە هەموو یارییەکاندا گۆڵی کردووە، پێنج یاریی بەسەریەکەوە بردووەتەوە، لە چوار یاریی رابردوودا بەدوای یەکدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە.
یانە پۆرتوگالییەکە لە کۆی چوار یاریی چامپیۆنزلیگ، هەشت گۆڵی تۆمارکردووە.




