کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەوەی بەرامبەر بێلینگهام کراوە ئابڕووچوونە"

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
وەرزش25-11-2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات
وەرزش25-11-2026

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات


رووداو دیجیتاڵ


جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، نهێنییەکی نێو ژووری جلگۆڕینی یارییەکەی لە پشووی نێوان گێمەکانی یاریی بەرامبەر ئایندهۆڤن ئاشکرا دەکات و ستایشی ئاستبەرزیی جود بێلینگهام دەکات.


مۆرینیۆ دوای بردنەوە گەورەکەیان لە ئایندهۆڤن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگدا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دوای یارییەکە گوتی "نیوەی یەکەم زۆر خراپ نەبووین، لەگەڵ شرۆڤەکارەکانم هەوڵماندا سێ یان چوار وێنە بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی ئەو شتانە بۆ یاریزانەکان روونبکەینەوە کە بە هەڵە دەمانکردن. پشووەکە بە کەمترین قسە بەڕێوەچوو، چونکە وێنەیەک بەرامبەر هەزار وشە دەبێت."


مۆرینیۆ لە کۆنگرەکەدا ستایشی ئاستی جود بێلینگهام دەکات و دەڵێت "ئەو بەڕاستی یاریزانێکی نائاساییە، هەموو شتێکی هەیە، توانای جەستەیی، تەکنیک، تێگەیشتنی تاکتیکی، خاوەنی ویستی گەورەیە، بەڕاستی هەموو شتێکی هەیە. بێگومان، تەنیا ئەو نەبوو کە یارییەکەی پێچەوانە کردەوە و ئاراستەی یارییەکەی گۆڕی، ئەو یاریزانێکی نائاساییە."


جۆزێ زیاتر لەبارەی بێلینگهامەوە قسەیکرد و گوتی "بۆ من ئەو باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە لە جیهاندا، دەتوانێت وەکو یاریزانی ژمارە 10 و ژمارە 8 یاریی بکات، یان وەکو ناوەڕاستکارێکی چەق یاریی بکات، چ بە یەک یاریزانی ژمارە هەشت بێت یان دوو، بۆیە کاتێک باسی خەڵاتی باڵۆندۆر هاتە پێشەوە، گوتم ئابڕووچوونە کە ناوی ئەو لەنێو 10 یاریزانی پێشەنگدا نەبوو، ئەو بەڕاستی یاریزانێکی نائاساییە."


راهێنەری ریال مەدرید دەڵێت "جود، سەرکردەیەکی سرووشتییە، ئاستێکی زۆر بەرزی هەیە، هەموو رۆژێک دەبینم کە چۆن راهێنان دەکات، هەموو رۆژێک دەبینیت چۆن یاریی دەکات، کوڕێکە کاتێک شتەکان بەباشی ناڕۆن، ناتوانێت بێزاری و تووڕەیی خۆی بشارێتەوە، بەڵام ئەوە هەوڵ و تێکۆشانە بۆ کارکردن، ئەو رۆحی سەرکردایەتیکردنی هەیە بۆ خستنەگەڕی بزوێنەری تیپەکە و وا دەکات جیاوازی دروست ببێت."


جۆزێ مۆرینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "هێشتا رێگایەکی دوور و درێژمان لەپێشە، کاتێک شتەکان بەمشێوەیە دەستپێدەکەین، مانای وایە کارێکی زۆرمان لەپێشە، هێشتا نەمانتوانی لە خولەکی یەکەمەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەستپێبکەین و کاری زۆر ماون ئەنجامیانبدەین."

بابەتی پەیوەندیدار

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
وەرزش25-11-2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات
وەرزش25-11-2026

پۆچێتینۆ دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە کەوتن رزگار بکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە