رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا لە ئازەربایجانە و بەرامبەر یانەی سەباح یاریی دەکات، لامین یامالیش بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە یەکەم یاریی ئەمشەودا، کاژێر 20:45 یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سەباحی ئازەربایجانی و دەیەوێت چوارەم بردنەوە تۆماربکات، بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ دوورنەکەوێتەوە.
بارسا شەوی دووشەممە لە باکۆ دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، لامین یامال، بەهۆی ئەوەی هەست بە ئازار دەکات، بەشداریی لە راهێنانەکانی نەکرد و بۆ یارییەکەش ئامادەنییە، بەڵام رەنگە یاریزانەکە بۆ یاریی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا بگەڕێتەوە.
لامین لەکاتێکدا یاریی ناکات، ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تیپەکەیە لەم وەرزەدا، لە 17 یارییدا 13 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.
بلاوگرانا لە چوار گەڕی رابردوودا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئێستا خاوەنی 9 خاڵە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بەشێوەی راستەوخۆ بەردەوامبێت.
بارسا لەم وەرزەدا لە 4 یارییدا 14 گۆڵی تۆمارکردووە، تیپەکە لە دوایین 16 یارییدا لە 12 یارییدا سێ گۆڵ یان زیاتری کردووە و خاوەنی هێڵێکی هێرشبەریی مەترسیدارە.
سەباح سێ یاریی لە چوار گەڕی رابردوودا دۆڕاندووە، دەیەوێت سوود لەم هەلە مێژووییەی وەربگرێت بۆ ئەوەی لەنێو خاک و هاندەرانیدا بەرامبەر بارسا هیچ نەبێت خۆی لە دۆڕان بپارێزێت.




