کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هیران ئازاد

هیران ئازاد

وەرزش

خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەردەم قەیرانی هێرشبەریدا

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات
وەرزش24-11-2026

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات

مێسی سکاڵای یاسایی لە دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار دەکات
وەرزش24-11-2026

مێسی سکاڵای یاسایی لە دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار دەکات

تیپە جوانەکەی چامپیۆنزلیگ چاوی لە چوارەم بردنەوەیە
وەرزش24-11-2026

تیپە جوانەکەی چامپیۆنزلیگ چاوی لە چوارەم بردنەوەیە

رووداو دیجیتاڵ


دوای تێپەڕبوونی 14 گەڕ بەسەر یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، داتا و ئامارەکانی گۆڵکارانی خولەکە قەیرانێکی روون لە نەبوونی هیچ هێرشبەرێکی کاریگەر. بە پیشەگەر و یاریزانانی ناوخۆیی، لەکۆی هەر 20 یانەکە دەردەخات.


نەبوونی پلانی ستراتیژی بۆ دروستکردنی هێرشبەری ناوخۆیی


سەمیر بابۆ، یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر، باس لەوە دەکات کە بەداخەوە لە عێراق هیچ پلانێکی ستراتیژی نییە بۆ پێگەیاندن و بەرهەمهێنانی هێرشبەری بەتوانا،


ئەو بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "یەکێک لە هۆکارەکانی نەبوونی هێرشبەری ناوخۆ، نەبوونی هیچ پلانێکی روون و ستراتیژیە لەلایەن دەستەی کارگێڕیی یانەکان بۆ تیپەکانی بەچکەشێران و لاوان، هەر لە نەبوونی ستافێکی شایستەی گارگێڕیی و هونەرەی تاوەکو یاریگای مەشق و بەشداریکردن لە خولەکان بەشێوازێکی بەردەوام، بەداخەوە لە زۆربەی زۆری یانەکان ئەو تیپانە بەتەواوی پشتگوێ خراون و وەک زنجیرەکی زیادکراوە هەژمار دەکرێن".


پشبەستن بە کەمترین یاریزانی لاو و ناوخۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق


بابۆ باسی هۆکارێکی دیکەیشی کرد، کە پێیوایە کاریگەری بەسەر پێگەیاندنی هێرشبەری بەتوانای ناوخۆیی هەیە و رایگەیاند لە خولی ئەستێرەکان عێراق، راهێنەری یانەکانی کەمترین دەرفەت بە یاریزانی لاو دەدەن، هۆکارەکەیشی بۆ گوشاری هاندەران و دەستەی کارگێڕیی یانەکان دەگەڕێتەوە، بەداخەوە ئاسانترین کار بۆ دەستەی کارگێڕیی یانەکان گۆڕینی راهێنەرە، هەر بۆ نموونە لە دوای تێپەربوونی 14 گەڕ 14 راهێنەر لە یانەکانیان دەرکراون، بۆیە راهێنەرەکان لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیان کەمترین دەرفەت بە یاریزانی ناوخۆیی دەدەن و پشت بەیاریزانی پیشەگەر و ئامادە دەبەستن".


سەمیر بابۆ هەروەها گوتی "ئەگەر سەیری ژمارەکان بکەین بەگشتی بۆ خولی عێراق کە زیاتر پشت بە هێز و توانای جەستەیی و بەرگری دەبەستێت لەچاو خولەکانی نزیک لە ئاستی خولی عێراقی، رێژەکە لۆژیکییە.کێشەی خولەکە لە زۆربەی زۆری هێڵەکانە و هێرشبەر بەهۆی زۆری خواست لەسەری لە جیهان نرخێکی جیاوازی لە یاریزانەکاندا هەیە".


هەریەک لە هیران ئازاد لە زەورا بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ و سەیف رەشید و یونس حەمود بە حەوت گۆڵ لە سەرووی ریزبەندیی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێن.


نەبوونی یاریزانی پیشەگەر جیاوازی دروست بکات.


یونس شکور، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەکانی هەولێر، زاخۆ و کەرکووک، هۆکاری سەرەکی نەبوونی هێرشبەرێکی گۆڵکار و یەکلاکەرەوە بەهۆی نەمانی تیپە میللییەکان و نەبوونی راهێنەری خاوەن ئەزموون لە ئەکادیمیا وەرزشییەکان دەگەڕێنێتەوە، شکور بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "ئەگەر سەیری زۆربەی یانەکان بکەیت لەسەر بنەمایی ڤیدیۆ و یوتیوب یاریزان دەستنیشان دەکەن".


ئەو نەبوونی دۆزەرەوەی بەئەزموونی یاریزانان لە دەرەوە بە هۆکاری نەبوونی پیشەگەر و ناوخۆی دەزانێت و گوتی "ئەگەر سەیری ریزبەندیی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکان بکەین پێنچ یاریزانی سەرووی ریزبەندییەکە بە نموونە وەرگرین ئیگۆر هێنریکی لە دهۆک، کیکی دۆس لە نەوت بەپێنج گۆڵ و نیتۆ ئەکارا لە نەورۆز و یاسین سامییە لە مینا و میولێن لە هەولێر بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ لە ریزبەندیی پێشەوەی گۆڵکارانن، کە ئەمە دەرخەری ئەوەیە یاریزانە پیشەگەرەکانی عێراق ناتوانن جیاوازییەکی بەرچاو دروست بکەن".


هەروەها گوتی "ئەوان لەڕووی چەندێتی زۆرن، بەڵام لەڕووی چۆنێتی بێ کاریگەرن، هۆکاری هەبوونی ئەو یاریزانانە بەهۆی نەبوونی دەستەی گارگێڕیی وەرزشوان و دۆزەرەوەی بەهرە، پیشەگەری شارەزا و سیستمی سکۆتینگە، یانەکان زیاتر لە رێگای کورتە ڤیدیۆ یاریزانەکان دەبینن و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، نەوەک لە رێگای دۆزەرەوەی پیشەگەرییی بەهرەکان".


بابەتی پەیوەندیدار

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات
وەرزش24-11-2026

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات

مێسی سکاڵای یاسایی لە دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار دەکات
وەرزش24-11-2026

مێسی سکاڵای یاسایی لە دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار دەکات

تیپە جوانەکەی چامپیۆنزلیگ چاوی لە چوارەم بردنەوەیە
وەرزش24-11-2026

تیپە جوانەکەی چامپیۆنزلیگ چاوی لە چوارەم بردنەوەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە