رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی فەرەنسا، لەژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدان، خۆی بۆ یارییەکی لووتکەی رکابەرییەکانی نەیشنسلیگ ئامادەدەکات، کە بەرامبەر ئیتاڵیا ئەنجامیدەدات.
رۆژی دووشەممە لە کلێر فۆنتەین، شوێنی مانەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، زیدان سەرپەرشتی یەکەم مەشقی هەڵبژاردەکەی کرد، دوای وەستانی خولەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی ئەورووپا و تیپەکەی بۆ ئەو یارییە بەهێزە ئامادەدەکات.
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی ریال مەدرید سەرکردایەتیی فەرەنسا دەکات، عوسمان دێمبێلێ، دیارترین یاریزانە کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکانی ئەم وەستانەدا ناکات.
فەرەنسا مانگی رابردوو بەرامبەر ئیتاڵیا یارییکرد و هەردوولا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون، رۆژی پێنجشەممە لە سانسیرۆ هەردوو هەڵبژاردە کاژێر 22:45 رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
هەڵبژاردەی فەرەنسا لەو کاتەوەی زیدان بووەتە راهێنەری 4 یاریی ئەنجامداوە، سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یارییەکدا یەکسانبووە، ئێستا هەڵبژاردەکە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمە.



