رووداو دیجیتاڵ
یان دیۆماندێ، هاوکێشەکان لە ریال مەدرید دەگوڕێت و هەڕەشە لە پێگەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لە هەواڵێکدا دەڵێت "سڕکردنی ڤینیسیۆس بۆ چوار یاریی، وای لە هاندەرانی ریال مەدرید کردووە وەکو یاریزانێک سەیری ڤینی بکەن کە یانەکە دەستبەرداری ببێت، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە نایابەی یان دیۆماندێ لە چەند یاریی رابردوودا پێشکێشیکردووە.
دیۆماندێ لە یەک کاتدا کاریگەریی زۆری لەسەر باڵی هێرشبەریی یانەکە هەیە و پابەندبوونێکی زۆری هەیە بە یارمەتیدانی هێڵی بەرگری یانەکەش. جگە لەوەش خۆی لە هەموو کێشەیەک بە دوور دەگرێت و بەتەواوی پابەندی پلانەکانی یانەکەیەتی، کە لە ماوەی رابردوودا ریال مەدرید زۆر کێشەی لەگەڵ نا پابەندیی ڤینیسیۆس هەبووە.
دیۆماندێ لەم وەرزەدا 12 یاریی لە لالیگادا کردووە، 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی هەیە، لە چامپیۆنزلیگدا گۆڵێک و 2 ئەسیستی کردووە.
یاریزانە لاوەکەی ریال مەدرید لەم وەرزەدا 37 بڕینی سەرکەوتووی هەبوو و لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ یەکسانن لە بڕینی یاریزانانی بەرامبەردا و دووەم زۆرترینە دوای لامین یامال.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا ئاستی ڤینیسیۆس جونیۆر زۆر دابەزیووە و بەردەوام لەلایەن هاندەرانی یانەی ریال مەدریدەوە رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.




