رووداو دیجیتاڵ
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات لە چامپیۆنزلیگدا و بەرامبەر یانەی فێنارباخچەی تورکی یاریی دەکات.
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی فێنارباخچەی تورکی، یارییەکە کاژێر 20:45 بەڕێوەدەچێت.
لیڤەرپوول لە سێ گەڕی رابردوودا، سێ سەرکەوتنی بەرامبەر یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لاسک لێنز و ڤیاڕیال بردووەتەوە و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و لە رکابەریکردن لەسەر پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ بەردەوامبێت.
لە یارییەکەی ئەمشەودا لە ریزەکانی رێدز، رایان گراڤینبێرخ، جێریمی فریمپۆنگ، فێدریکۆ کیێزا، هوگۆ ئیکیتیکێ، کۆنۆر برادلی بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
یانەی فێنارباخچەی تورکی لەم وەرزەدا لە دۆخێکی باشدا نییە، لە دوو یاریی رابردوودا بەسەریەکەوە لە سوپەرلیگدا دۆڕاوە، شەوی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتیی یانەکەی دایە ئێمری بێلۆزئوگلۆ، یاریزانی پێشووی یانەکەی و دەیەوێت ئەم یارییە بکاتە هەنگاوێک بۆ باشترکردنی ئەنجامەکانی.
لە چامپیۆنزلیگدا یانە تورکییەکە هیچ بردنەوەیەکی نییە لەگەڵ رۆما و سلاڤیا پراگا یەکسانبووە و بە ئاستۆن ڤیلا دۆڕاوە.




