رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، گرنگی بە تواناکانی یاریزانێکی بارسێلۆنا دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای مایکل کاریک، راهێنەری یانەکە دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بەهێزتر بکات، بۆ ئەوەش چاوەڕێی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەکات.
سەرچاوەکە دەڵێت "مانچێستەر یونایتد جارێکی دیکە گرنگی بە تواناکانی فرێنکی دی یۆنگ، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەدات."
یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە بیر لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە بکاتەوە، بەو مەرجەی ئەو دەستەوارانەی پێشکێشی یانەکە دەکرێن لە 60 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبێت.
بەهۆی ئەوەی لە مۆندیالی 2026 یاریزانەکە بەهۆی دڕانی بەستەری ناوەڕاستی ئەژنۆی تووشی پێکانبوو، ماوەیەکی زۆرە دی یۆنگ لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆکاری ئەوەی چاوی لەسەر نەبێت.
فرێنکی تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، لە هاوینی ساڵی 2029 کۆتاییدێت، نرخەکەی ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بارسا ئامادەنییە بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە ببێت.




