رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا بەبێ ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە دەگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی لالیگا و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
دوای کۆتاییهاتنی ماوەی بەڕێوەچوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان، لە یەکەم دەرکەوتنیدا کاژێر 19:30 بارسێلۆنا لە رکابەرییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگادا میوانداریی یانەی خێتافی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
بلاوگرانا لە یاریگای خۆی یارییەکە ئەنجامدەدات، تیپەکە لە 7 گەڕی رابردوودا هەموو یارییەکانی بردووەتەوە، بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت و پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە، دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
لە یارییەکەدا بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل تووشی بوو، رافینیا، ئەستێرەی یەکەمی ئەم وەرزەی بارسا بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، لە یارییەکەدا گابریێل جیسۆس بەشێوەی سەرەکی وەکو هێرشبەری سەرەڕم یاریی دەکات.
لە ماوەی 6 ساڵی رابردوودا بارسێلۆنا 11 یاریی بەرامبەر خێتافی کردووە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ساڵی 2020 دوایین دۆڕانی یانەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە.
لەم وەرزەدا میوانی ئەمجارەی بارسێلۆنا 2 یاریی بردووەتەوە، 2 جار یەکسانبووە و 3 یاریی دۆڕاندووە.




