رووداو دیجیتاڵ
برونۆ فێرناندێز، ئەستێرە و ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەڵێت "قسەم لەگەڵ رۆناڵدۆ کردووە و ئەو سیمبۆلێکی هەمیشەیی تۆپی پێی وڵاتەکەمانە."
برونۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی پێش یاریی پۆرتوگال و نەرویج قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە گوتی " سەبارەت بە کریس، گفتوگۆیەکم لەگەڵی کرد و قسەمان کرد، پێموایە ئەوەی پێمگوتووە ئەمەیە کە لێرەدا دووبارەی دەکەمەوە، ئەوەی کە گرنگترین شتە ئەوەیە، هەرچییەک رووبدات، کریس بەردەوام و بۆ هەمیشە سیمبۆلی گەورەی هەڵبژاردەکەمانە، گەورەترین هێمای تۆپی پێمانە، رەنگە، نەخێر، نەک رەنگە، بەڵکو بە دڵنیاییەوە گەورەترین هێمای وڵاتەکەمانە بۆ هەموو ئەو کارانەی کە کردوویەتی، نەک تەنیا لە پورتوگال بەڵکو لە هەموو شوێنێک".
فێرناندێز زیاتر گوتی " لە هەموو جیهان پێموایە شوێنێکی تایبەت بە خۆی هەیە، نەک تەنیا لەنێو گەورەکانی هەموو کاتەکاندا، بەڵکو لە دڵی هەموو خەڵکی پورتوگالدا و پێموایە گرنگترین شت ئێستا ئەوەیە کە واز لە دروستکردنی دابەشبوون بهێنێت، چونکە هیچ دابەشبوونێک لەناو هەڵبژاردەی نیشتمانیدا نییە هەڵبژاردەی نیشتمانی یەکە و هەمیشە وەک یەک دەمێنێتەوە."
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەڵێت "ئێمە دوورین لە هەموو ئەو مشتومڕانەی کە تایبەتە بەم پرسە، بەڵام ئەوەی من جارێکی دیکە داوای لێدەکەم ئەوەیە وڵاتەکە دابەش نەبێت، ئەو خۆی جیا نەکاتەوە، هەموو ئەمانە وەک یەک ئەزموون بکات، رێز لە هەموو دیدگاکان بگرێت و قبوڵ بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا، وەک گوتم، کریس گەورەترین نموونەی باڵای هەڵبژاردەی نیشتمانیمانە و هەمیشە دەبێت، گەورەترین نموونەی باڵا، بۆ تۆپی پێی ئێمە و بۆ تۆپی پێی جیهانی، شایەنی رێزی هەمووانە." خەڵکی پورتوگالی، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ کەم و زۆر خۆشی دەوێت."
ئەم قسانەی برونۆ فێرناندێز، لەکاتێکدایە دوای ئەوەی بەرامبەر نەرویج لە یاریی رابردوودا یاریی نەکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیارییدا کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەجێهێشت و رووداوەکە کاردانەوەی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
پۆرتوگال ئەمشەو کاژێر 21:45 لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا چوارەم یاریی خۆی لە نەیشنسلیگ ئەنجامدەدات و بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج یاریی دەکات.




