رووداو دیجیتاڵ
گەشت و کاروانی تۆپی پێ و کەسیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی تەنیا بریتی نەبووە لە سەرکەوتن، گۆڵ و ستاییشی تاکەکەسی؛ لە زۆر کاتدا، گۆڕاوە بۆ شەڕی تووند دژی کەسایەتییە بەهێزەکانی ناو وەرزشەکە، هەروەها دژی بڕیارەکان و رەخنەی تووندی میدیاکان.
لە پشت ئەو وەرزشوانەی جیهان، کە بەمتمانە بەخۆبوون دەناسرێت، هێڵێکی بەرگری راستەقینە لە دەرەوەی یاریگا لەپشتی وەستاوە بەسەرکردایەتی پێنج ژن، کە قەڵایەکیان لەدژی ئەو زریانانە دروستکرد کە بەدرێژایی کاروانی وەرزشی دەوریان لە رۆناڵدۆ داوە.
دۆلۆریس ئاڤێرۆ
دایکی رۆناڵدۆ، دۆلۆریس ئاڤێرۆ، نوێنەرایەتی هێڵی سەرەکی بەرگرییەکە دەکات لە بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی زیان گەیاندن بە کوڕەکەی بدات یان ئەو دانپێدانانە رەت بکاتەوە کە لە مێژوودا شایەنی بووە.
لە زیاتر لە بۆنەیەکدا، دۆلۆریس درێخی نەکردووە لە پەنجە خستنە سەر ئەو کاریگەری و هاوڕێیەتییەی کە پێیوابوو خەڵاتکردنی رێزلێنانی تاکەکەسی بەڕێوەدەبات. ئەو بە ئاشکرا بانگەشەی بۆ ئەوە کردووە کە هەندێک لایەن دەستکاری چانسی کوڕەکەییان کردووە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆری زیاتر، جەختی لەوە کردووەتەوە بە بڕوابەخۆبوونێکی بێوچان، کە ئەگەر ئەو وڵاتینامەی ئیسپانی یان ئینگلیزی هەبووایە، دامەزراوەی فرانس فۆتبووڵ دادپەروەرانەتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرد. ئەم ئامادەبوونە ترسناکە رۆڵی ئەو وەک پارێزەرێکی سازش نەکراوی خێزانەکە چەسپاند.
کاتیا ئاڤێرۆ
خوشکە بچووکەکەی رۆناڵدۆ، کاتیا ئاڤێرۆ، بوو بە بوێرترین و بەهێزترین دەنگی میدیای خێزانەکە، بەتووندی بەرپەرچی هەر هەوڵێکی کەمکردنەوە لە میراتی رۆناڵدۆی دایەوە. کاتیا بەردەوام بە پۆست و لێدوانی ئاگرین ناوەندی شانۆ دەگرێتەوە هەرکاتێک کەسێک ویستی براکەی بریندار بکات. وەڵامە مێژووییەکەی بۆ ڤیرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی بوو، کاتێک بە ئامار و جامەکانی براکەی رووبەڕووی بووەوە، بەتەواوی بیری هێنایەوە کە کێ لە یاریی کۆتاییدا جامەکەی لێبردووەتەوە. ئەمە ئەوکاتەی ؛لە ڤان دایک دەپرسن، ئایا کریستیانۆ رۆناڵدۆ شایەنی باڵۆندۆرە؟ ئەو بەگاڵتەجاڕییەوە وەڵامی دایەوە "بۆچی، رۆناڵذۆ بەربژێرە".
دەنگی کاتیا لە کاتی ئەو کاتە سەختانەی کە دۆن لە مانچێستەر یونایتد بەرگەی گرتبوو، هەروەها لە کاتی کێشەی ئەم دواییەی لەگەڵ خۆرخێ جیسوسی راهێنەری پۆرتوگالدا، بە بەرزی و بێ چەواشەکاری مابووەوە.
ئێلما ئاڤێرۆ
خوشکە گەورەکەی رۆناڵدۆ، ئیلما ئاڤێرۆ لە بەرەی تاکتیکی و بەڕێوەبردن مامەڵە لەگەڵ بابەتەکان دەکات، هەڵوێستێکی ئاشکرای شەڕانگێزانە و سازشنەکردن بەرامبەر بە بەرپرسان و راهێنەرانی ئەو یانانە دەگرێتەبەر کە رۆناڵدۆ یاری بۆ کردووە.
ئێلما لە ماوەی یاریکردنی براکەی لە یانەی یوڤێنتوس بەتووڕەییەوە هێرشی کردە سەر ماوریسیۆ ساری، راهێنەری ئیتاڵی و بەتووندی رەخنەی لە تاکتیکەکانی گرت و ئەوانی بە بەفیڕۆدانی هەوڵەکانی رۆناڵدۆ و کەمکردنەوەی کاریگەری هێرشبەرەکانی تۆمەتبار کرد.
هەروەها وەک بەرگریکارێک و دەنگێکی بوێر لە بەرامبەر رۆژنامە ناوخۆییەکانی پۆرتوگالدا کاردەکات هەرکاتێک گومانیان لە ئاستی براکەی یان بەشدارییەکانی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا هەبێت.
جۆرجینا رۆدریگێز
جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی دۆن، لە هەستیارترین و گرنگترین ساتەکانی ژیانی وەرزشیدا هەنگاوی ناوە بۆ بەرگریکردن لە کریس. لە کاتی مۆندیالی قەتەردا، ئەو خانمە مۆدێلە بێدەنگ نەبوو سەبارەت بە بڕیاری دانانی کریستیانۆ لەسەر کورسیی یەدەگ؛ لەبری ئەوە هێرشێکی ڕاستەوخۆ و ئاشکرای کردە سەر فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر و بە بەرپرسیار زانی لە پەراوێزخستنی باشترین یاریزانی جیهان و بڕیارەکانی بە هەڵە لە حوکمدان و نەبوونی دووربینی وەسف کرد.
پشتگیریی دەنگی ئەو درێژبووەوە بۆ ململانێکانی لەگەڵ راهێنەری هۆڵەندی ئێریک تێن هاگ لە ئینگلتەرا، چونکە بەردەوام جەختی لەسەر رێزگرتنەکە دەکردەوە کە بەهۆی ئەفسانەیەکەوە بوو کە ئەو شتەی بەدەستهێنا کە ئەوانی دیکە نەیانتوانیبوو.
جودیت دی سۆسا
لە دەرەوەی پەیوەندییە خێزانییەکان، دەنگی خانمە رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری بەنێوبانگی پێرتوگالی، جودیت دی سۆسا وەک هێزێکی میدیایی ئامادە و کاریگەر دەرکەوت کە پاڵەوانی رۆناڵدۆ بوو.
جودیت رووبەڕووی هەڵمەتە میدیاییەکان بووەوە کە ئاراستەی ئەو یاریزانە کرابوون و خەڵکی لە پۆرتوگال و سەرانسەری ئەورووپا ئاگادارکردەوە لە کەوتنە ژێر هەوڵدان بۆ لەکەدارکردنی میراتی ئەفسانەیەک کە مێژووی وەرزشیی وڵاتەکەی بە تەواوی گۆڕی.
دی سۆسا پلاتفۆرمی تەلەڤزیۆنی و بابەتەکانی بەکارهێنا بۆ بەرگریکردن لە کارەکتەری یاریزانەکە و پێگەی ئەخلاقی، جەختی لەوە کردەوە کە بەشدارییەکانی، چ لە یاریگا و چ لەڕێگەی کارە خێرخوازییەکانی و بەشداریکردنی لە کۆمەڵگادا، لە سەرووی هەر هەوڵێکەوە دادەنێت بۆ کەمکردنەوە لە بەهای رۆناڵدۆ.




