رووداو دیجیتاڵ
ئامادەکارییەکانی یانەی دهۆک بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانەی مینا بەردەوامن و تیپەکە ئەمڕۆ دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یارییە ئەنجامدەدات.
یانەی دهۆک دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بەرامبەر یانەی کەرخ دۆڕا، دەیەوێت قەرەبووی ئەو دۆڕانەی بکاتەوە و هاندەرانی ئاشتبکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و هاندەران ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە پێشاندا.
تیپەکە دوو رۆژە لە بەسرە مەشق و راهێنان دەکات و ئەمڕۆ دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یارییە ئەنجامدەدات.
کاژێر 17:00 کۆنگرەی رۆژنامەڤانی یەحیا گوڵمحەممەدی، راهێنەری یانەی دهۆک دەبێت بۆ قسەکردن لەبارەی ئەو یارییە و ئامادەکارییەکانی تیپەکەی.
دهۆک تاوەکو ئێستا تەنیا یەک بردنەوەی لەم وەرزە تۆمارکردووە، مینا ئەمە پێنجەم یارییە لە یاریگای خۆی ئەنجامدەدات، تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ئەویش بەرامبەر یانەی نەفت بووە.
شەوی هەینی، یانەی دهۆک کاژێر 21:00 لە بەسرە بەرامبەر یانەی مینا یاریی دەکات و دەیەوێت دووەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆمار بکات.

.jpg&w=3840&q=75)


