رووداو دیجیتاڵ
گووتی؛ کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند کە گومانی لە خەڵاتی باڵۆندۆر هەیە و راشکاوانە گوتی "بۆچی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە لەندەن رێکدەخەن و یاریزانێکی لەندەن دەیباتەوە؟! گومان دەکەم هەموو شتێک ساختە بێت". ئینجا دەشڵێت "ئەمە چ رێکەوتێکە؟!".
گووتی باسی بردنەوەی باڵۆندۆر لەلایەن هاری کەینەوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە گومانی لەو خەڵاتە هەیە و گوتی "بۆ یادی 70 ساڵەی خەڵاتکردنەکە دەگوازنەوە بۆ لەندەن؟ دواتر کەسێک لە لەندەنەوە سەردەکەوێت، ئەمە چ رێکەوتێکە، نەخێر؟".
ئینجا کاپتنەکەی پێشووی ریال مەدرید، گوتی "پێدەچێت هەموو شتێک ساختە بێت. ئەوە ئەوەیە کە من ماوەیەکی زۆرە بیرم لەم خەڵاتە کردووەتەوە".
ئەو زیاتر گوتی "کاتێک هاری کەینیان وەک براوە راگەیاند، ئایا دەموچاوی ئەوتان بینی؟ هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات کە براوە بێت. پێموایە چاوەڕێی ئەوە بووە لامین یامال و ئێمباپێ لەپێش خۆیەوە ببینێت".
گووتی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی "کاتێک تۆ خەڵاتی باڵۆندۆر وەردەگریت ئەوەندە تووشی سەرسوڕمان نابیت، ئەگەر پێتوایە خۆت شایەنی بردنەوەی. ئەی وانییە؟!".
هاری کەین بۆ یەکەم یاریزانی ئینگلیزی، کە دوای 25 ساڵ خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە، کە دوایین یاریزان مایکل ئۆینی یاریزانی پێشووی یانەکانی لیڤورپوول و ریال مەدرید بوو، کاتێک لە ساڵی 2001 ئەو خەڵاتەی بردەوە.



