رووداو دیجیتاڵ
ریال مەدرید لە پێنجەم گەڕی خولی ئیسپانیادا، سەرکەوتنێکی گەورەی لەسەر یاریگەی خۆی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ تۆمارکرد و بە ئەنجامی 4-1 لێی بردەوە.
ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەدا دێت؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە پێنج یاری خۆیدا 4 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و تووشی یەک شکست بووە بەرامبەر ریال بێتیس.
لە یارییەکەدا گۆڵەکانی ریال مەدرید لەلایەن کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ، جود بێلینگهام و ئاڵڤارۆ کارێراس تۆمارکران، لە کاتێکدا تاکە گۆڵەکەی رایۆ ڤاییکانۆ لەلایەن سێرجیۆ کامێیۆوە تۆمارکرا.
ئەستێرەی یارییەکە
بێلینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید، دوای پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز و تۆمارکردنی گۆڵێک، وەک باشترین یاریزانی رووبەڕووبوونەوەکە دیاریکرا.



