رووداو دیجیتاڵ
موونلاین وەک بریکاری فرۆشتنی تایبەتی پاکێجەکانی میوانداریی فەرمی UEFA EURO 2028™️ لە عێراق دەستنیشان کرا
کۆمپانیای BEYOND Hospitality، دابینکەری فەرمی میوانداریی UEFA EURO 2028™️، کۆمپانیای مونلاین تراڤڵ (Moonline Travel and Trade)ی وەک بریکاری فرۆشتنی تایبەتی پاکێجەکانی میوانداریی فەرمی ئەم پاڵەوانێتییە لە عێراق دەستنیشان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، موونلاین وەک خاڵی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لە بازاڕی عێراق، ڕێنمایی و پشتگیری بۆ کڕیارانی تاکەکەسی و کۆمپانیاکان دابین دەکات، بۆ ناساندنی هەڵبژاردەکانی میوانداریی فەرمی و یارمەتیدانیان لە سەرتاسەری پرۆسەی حجزکردندا.
پاڵەوانێتیی UEFA EURO 2028™️ لە 9ی حوزەیران تا 9ی تەمموزی 2028 لە ئینگلتەرا، وێڵز، سکۆتلەندا و کۆماری ئیرلەندا بەڕێوە دەچێت. لە پاڵەوانێتییەکەدا 24 هەڵبژاردەی نیشتمانی لە 51 یاری، لە نۆ یاریگادا پێشبڕکێ دەکەن.
پاکێجەکانی میوانداریی فەرمی تەنها لە ڕێگەی BEYOND Hospitality و بریکارە دەستنیشانکراوەکانی فرۆشتنیەوە بەردەستن. نرخی پاکێجەکان لە 900 پاوەند بۆ هەر کەسێک دەست پێ دەکات، بەبێ باجی بەهای زیادکراو (VAT). ئەم پاکێجانە بلیتێکی مسۆگەرکراوی یاری، کورسیی پلەبەرز لە یاریگا و خزمەتگوزارییەکانی میوانداری، لەوانە خواردن و خواردنەوەی ئاستبەرز و خزمەتگوزاریی تایبەت بە میوانان، لەخۆ دەگرن.
فرۆشتنی پاکێجەکانی میوانداریی فەرمی لە 1ی ئەیلوولی 2026 دەستی پێ کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، موونلاین یەکەم و تەنها کۆمپانیای عێراقییە کە بە فەرمی وەک بریکاری فرۆشتنی تایبەت بۆ بەرنامەکانی میوانداریی فەرمیی پەیوەست بە ڕووداوە وەرزشییە نێودەوڵەتییە گەورەکان کاری کردووە.
ئامانجمان نزیککردنەوەی هاندەرانە لە رووداوەکان
رێبین مستەفا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای موونلاین، لەبارەی ئەم هەنگاوەوە دەڵێت "یۆرۆی 2028 دەبێتە یەکێک لە گەورەترین رووداوە وەرزشییەکانی ئەم دەیەیە. وەک بریکاری تایبەت، ئێمە هەموو توانایەکمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی هاندەران و کڕیارەکانمان لە عێراق بە
ئاسانی دەستیان بەم پاکێجە نایابانە بگات و ئەزموونێکی بێ وێنە لە یاریگاکانی بەریتانیا و ئێرلەندا تاقی بکەنەوە".
هاندەرانی تۆپی پێ لە عێراق دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری و رێنوێنی گەشت و کڕینەوەی بلیتەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە ئۆفیسەکانی موونلاین یان ماڵپەڕی فەرمیی https://euro2028.beyond-hospitality.com) بکەن، تاوەکو لە ئێستاوە جێگای خۆیان لە نێو جەرگەی یارییەکانی یۆرۆی 2028دا دیاری بکەن.
کڕیاران لە عێراق دەتوانن بۆ زانیاری دەربارەی پاکێجەکان، بەردەستبوونیان و ڕێنمایی حجزکردن، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە موونلاین بکەن، یان بۆ کڕینی پاکێجەکانی میوانداریی فەرمی سەردانی ماڵپەڕی https://euro2028.beyond-hospitality.com بکەن.




