رووداو دیجیتاڵ
یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتۆنۆی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
فیۆرێنتینا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، فرانکۆ ماستانتۆنۆی ئەرجەنتینی بەشێوەی خواستن لە یانەی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە کردووە. یانە ئیتاڵییەکە دوای بەدەستهێنانی مافی وەرزشی ئەو یاریزانە، توانی سەرکەوتووبێت لە گواستنەوەی بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا لە سێری ئا ئاڵنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە.
ماستانتۆنۆ لە 14ـی مانگی 8ـی 2007 لە شاری ئازولی ئەرجەنتین لەدایکبووە، لە تیپی لاوانی ریڤەرپلەیت پێگەیشتووە و لە تەمەنی 16 ساڵیدا یەکەم یاری خۆی بۆ تیپی یەکەمی ئەو یانەیە ئەنجامداوە. ئەو یاریزانە پێش ئەوەی روو لە ئەورووپا بکات، 64 یاری بە درێسی ریڤەرپلەیت کردووە و 10 گۆڵی بۆ ئەو تیپە تۆمارکردووە.
وەرزی رابردوو لە 35 یاری بە درێسی ریال مەدرید لە لالیگا، چامپیۆنزلیگ، جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیا بەشداری کردووە و توانیویەتی 3 گۆڵ تۆماربکات.
ماستانتۆنۆ گەنجترین یاریزانە لە مێژوودا یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین ئەنجامدابێت، کە تاوەکو ئێستا لە چوار یاریی نێودەوڵەتیدا درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پۆشیوە.



