رووداو دیجیتاڵ
چاڤی هێرناندێزی ئەفسانەی پێشووی ئیسپانیا، پێشوازی لە ئەگەری بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی کردووە، لە ماوەی داهاتوودا.
چاڤی کە کاروانی راهێنەرایەتی خۆی لە سەدی قەتەرییەوە دەستپێکرد لە 2019 و دواتر بارسێلۆنا لە 2021، لە دوای رۆیشتنی لەو یانەیە بەر لە نزیکەی دوو ساڵ، تاوەکو ئێستا راهێنەرێکی ئازادە و گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەک نییە.
چاڤی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ، مەشقدانی هەڵبژاردەیەک، بۆ من کارێکی گونجاوە.
ئەو زیاتر دەڵێ، من خێزانم هەیە و مەشقدانی یانەیەک، کاتێکی زۆرم بۆ ناهێڵێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەم بەسەری ببەم، هەر بۆیە مەشقدانی هەڵبژاردەیەک بۆ من باشە، بەتایبەت کە منداڵیشم هەیە.
هێرناندێز زیاتر گوتوویەتی، "بە روونی دەیڵێم، مەشقدانی هەڵبژاردە بۆ من گونجاوە، ئەوەم دەوێت و ئێستا چاوم لەوەیە لە داهاتووی نزیکدا مەشقدانی هەڵبژاردەیەک لە مۆندیالدا بگرمە ئەستۆ، جا لە مۆندیال بێت، یان ئەورووپا، یان ئەفریقا یان ئاسیا.
چاڤی لەبارەی یاریی کۆتایی مۆندیال و رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا، چاڤی دەڵێ، دڵنیام لەوەی رۆژی یەکشەممە، ئێمە (ئیسپانیا) دەبینەوە بەپاڵەوانی جیهان.
چاڤی وەک یاریزان، یەکێک بووە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای براوەی مۆندیالی 2010 لە باشووری ئەفریقیا.




