رووداو دیجیتاڵ
کارلس ناڤال، یەکێکە لە کەسایەتی و کاراکتەرە گرنگەکانی بارسێلۆنا، کە ماوەی 40 ساڵە وەل سەربازی ون لەو یانەیەدا کاردەکات و لەگەڵ 7 سەرۆک و 19 راهێنەر کاری کردووە و هەمیشە خۆشەویستی یانەکە و یاریزانقان بووە.
کارلس ناڤال، ئەمڕۆ وەرزی چلەمی خۆی وەک کارمەند لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا دەستپێکرد.
* ئەم پیاوە لەساڵی 1972 پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە و لەو ماوەیەدا:
🔹 لەگەڵ 7 سەرۆک کاری کردووە.
🔹 لەگەڵ 19 راهێنەر کاری کردووە.
🔹 نزیکەی 700 یاریزانی بینیوە.
🔹 ئامادەی زیاتر لە 2500 یاری بارسێلۆنا بووە.
🔹 نزیکەی 60 نازناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە
* بەرپرسیارێتییەکانی کارلس ناڤال بریتین لە:
🔹 هەماهەنگیکردن لە نێوان تیپەکە، ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پێش
دەستپێکردنی یارییەکان.
🔹 سەرپەرشتیکردنی رێکارە کارگێڕی و لۆجیستییەکانی تیپی
یەکەم.
🔹 رێکخستنی گەشتەکانی تیپەکە و کەمپەکانی مەشق و راهێنان.
🔹 یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و لایەنە رێکخراوەییەکان لە رۆژانی یارییەکاندا.



