رووداو دیجیتاڵ
لامین یامال، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەیی خۆی بۆ یاریی لووتکەی بەرامبەر فەرەنسا، لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالدا راگەیاند و دەڵێت "لە هیچ کەسێک ناترسین".
لامین لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی پێش یارییەکە لەبارەی پیرۆزباییەکانی رۆژی لە دایکبوونی و هەلی بردنەوەی نازناوەکە گوتی " سوپاستان دەکەم بۆ هاتنتان بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونەکەم. نازانم. راستیەکەی زۆر دیاریم وەرنەگرت. هێشتا ماوە خێزانەکەم ببینم، بەڵام دیارییەکەی من سەرکەوتنمان دەبێت لە یارییەکەدا. هەروەها ئەوەی بتوانم بچم بۆ نیویۆرک." بەڵێ. قورسە، وەک هەموو نازناوەکانی دیکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی، بەڵام ئەگەر هەموومان وەک پاڵەوانی جیهان سەیری خۆمان بکەین، رێک وەک ئەوەی لە ساڵی 2010 کردمان، ئیدی بۆ نا؟ دەتوانین بیبەینەوە."
لەبارەی ئەوەی کە گۆڵی کەمی تۆمارکردووە لامین گوتی "من نیگەرانی گۆڵ نەکردن نیم، بەڵام پێموایە هەمیشە گۆڵکردن لە یارییەکی ئاوادا تایبەتە و من ئامادەم بۆ ئەو ئاڵنگارییە، هەر لەبەر ئەوەش لێرەم، رۆژێکی زۆر تایبەت دەبێت."
لامین یامال جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە لە کەس ناترسین و " سەرسام نەبووم، من ئێوەی رۆژنامەڤان دەناسم. مەبەستەکەم بە هەڵە لێکنەدراوەتەوە؛ لە کۆتاییدا پرسیاریان لێکردم ئایا لە فەرەنسا دەترسم، منیش گوتم نەخێر، بێگومان نەخێر. ئێمە پاڵەوانی ئەورووپاین و لە هیچ یارییەک ناترسین. بۆیە، وەک کوندێ گوتی، ئەوە تۆپی پێیە و ئەوانیش وەک خۆی وەری دەگرن و تەواو. زۆر بە پەرۆشم و یارییەکی گەورە دەبێت بۆ بینەران، بۆ ئیسپانییەکان و بۆ فەرەنسییەکان. پێموایە ئەمە یەکێکە لەو یارییانەی هەمووان دەیانویست لە مۆندیالدا بیبینن، یارییەک دەبێت کە هەردوو تیپ سات و هەلی خۆیان دەبێت. هەردوو تیپ هێرش دەبەن؛ هەردوولامان هەوڵ دەدەین بەوەی هەمانە بەرگری بکەین، بەڵام یارییەکی زۆر هاوسەنگ و یەکسان دەبێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا لامین بە رۆژنامەڤانانی گوت "بۆ ئەوەی راستگۆ بم، ئەمە لە پلەی یەکەمدایە بۆ من ئەمە گرنگترین یارییە کە تاوەکو ئێستا ئەنجامی بدەم، زۆر دڵخۆشم کە گەیشتوومەتە ئەم قۆناخە. هەموومان زۆر بەجۆش و خرۆشین، بەتایبەت من، بۆیە پێموایە ئەمە گرنگترین یارییە کە لە ژیانمدا ئەنجامی بدەم."
ئەمشەو کاژێر 22:00 لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و فەرەنسا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.




