رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان, دەیەوێت مێژووی ئەم مۆندیالە بفرۆشێتەوە و هەر پارچەیەکی چیمەنی یاریگاکان بە 450 دۆلار دەفرۆشێت.
فیفا رایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2026، ئۆفەرێک دەخاتە بەردەستی هاندەرانی تۆپی پێی جیهان، بۆ ئەوەی مێژووی مۆندیالەکە بکڕنەوە و هەلی ئەوەیان هەبێت چیمەنی یاریگای دڵخوازی خۆیان هەبێت.
چیمەنەکە لەنێو سندووقێکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت و بڕوانامەیەکی فەرمیی فیفای لەگەڵ دەبێت کە دەیسەلمێنێت چیمەنی کام یاریگایە و هەر پارچەیەکی بە 450 دۆلار دەبێت.
جگە لەو سوپرایزە کە فیفا دەیەوێت چیمەنی یاریگاکان بە نرخێکی زۆر بفرۆشێتە هاندەران، نرخی بلیتی یاریی کۆتایی مۆندیال گەیشتووەتە سەرووی 32 هەزار و 970 دۆلار بۆ پاکێجی میوانداری کە هۆسپیتالیتیی پێدەڵێن.
سەرەڕای ئەم نرخە بەرزە و رەخنەی زۆر لە چیمەنی یاریگاکانی ئەمریکا، بەڵام هێشتا یاریگاکان پڕن لە هاندەران، هەرچەند لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەوە لەلایەن یاریزانان و راهێنەرانەوە رەخنە لە چیمەنی یاریگاکان گیراوە.




