رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، گەڕایەوە نێو یاریگای مەشق و راهێنانەکان و خۆی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال ئامادەدەکات.
ئەرجەنتین دوای بردنەوەی لە سویسرا و گەیشتنی بە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال، بەبێ وەرگرتنی هیچ پشوویەک گەڕایەوە نێو یاریگاکان و دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ یاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی کە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریی دەکات.
لە مەشقەکاندا کە لە کانساس ئەنجامدران، لیۆنێل سکالۆنی پشوویەکی کورتی بە بەشێکی یاریزانەکانی پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەدا، بەڵام لاوتارۆ مارتینێز، نیکۆلاس ئۆتامێندی و یاریزانەکانی دیکە دەستیان بە خۆ ئامادەکردن کرد بۆ ئەو یارییە گرنگە کە بڕیار لە چارەنووسی هەڵبژاردەکە دەدات لە مۆندیالدا.
ئەمڕۆ مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ئەو یارییە بەردەوامدەبن، چاوەڕواندەکرێت سەرجەم یاریزانەکان بەشداری بکەن، دوای ئەوەی یارییەکی پڕ ماندووبوونیان بەرامبەر سویسرا ئەنجامدا، بەتایبەت لیۆنێل مێسی لەکاتێکدا تەمەنی گەورە بوو و سێ یاریی رابردوو، دوو یاریی 120 خولەکی و یارییەکی 90 خولەکیی بەتەواوی ئەنجامداوە.
رۆژی چوارشەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئینگلتەرا، لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال رووبەڕووی یەکدەبنەوە.




