رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی دراماتیکی بەسەر هەڵبژاردەی نەرویجدا بەدەستهێنا و بە ئەنجامی (2-1) یارییەکەی لێ بردەوە، بەمەش بە فەرمی گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026 و ئێرلینگ هالاند و هاوڕێکانی لە پاڵەوانێتییەکە کردە دەرەوە.
لەم یارییەدا کە لە قۆناخی هەشت بەڕێوەچوو، 'سێ شێرەکە' بە سەرپەرشتی تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئەڵمانی، توانییان شکست بە نەرویج بهێنن.
سەرەتا نەرویجییەکان دەسپێشخەرییان کرد و لە خولەکی 36دا لەرێگەی ئەندریاس شێڵدێراپ بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد. بەڵام پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم و لە خولەکی (2+45)، جود بێلینگهام وەڵامی دایەوە و ئەنجامەکەی هاوتا کردەوە.
لەو کاتەی هەمووان چاوەڕێی لێدانە یەکلاکەرەوەکانیان دەکرد، جارێکی دیکە جود بێلینگهام بووەوە بە فریادڕەس و لە خولەکی 93دا لە کاتی زیادکراودا گۆڵی
سەرکەوتنی بۆ ئینگلتەرا تۆمارکرد و هاندەرانی وڵاتەکەی هەژاند.
بەو سەرکەوتنە، ئینگلتەرا لە پێش کۆتایی چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ئەرجەنتین و سویسرا دەکات کە بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبچێت.




