رووداو دیجیتاڵ
زینەدین زیدان، ئەفسانەی فەرەنسی سەبارەت بە فرمێسکەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی، دوای ئەوەی لە مۆندیال دەرکرا پەیامێکی ئاراستە کرد و نەیشاردەوە کە دڵی شاکوە بەهۆی دۆخی رۆناڵدۆوە و رایگەیاند " بردنەوەی مۆندیال شتێکی گەورەیە، بەڵام تاکە شت نییە کە پێناسەی گەورەیی یاریزان دەکات".
دوای ئەوەی لە قۆناخی 16ـی مۆندیالدا، ئیسپانیا 1-0 لە پۆرتوگالی بردەو و لە مۆندیال دەرکرا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گریا و دواتریش رایگەیاند کە ئەمە دوا مۆندیالی بوو.
زیەندین زیدان لە پەیامێکدا دڵنەوایی رۆناڵدۆی کرد و و گوتی "بەڕاستی دڵم شکا کاتێک بینیم دوای فیکەی کۆتایی بەم شێوەیە تێکدەشکێت. لەو کاتەدا، چیدی تەنیا پەیوەندی بە کریستیانۆ نەبوو. ئەوە دەربارەی وڵاتەکەی بوو. چەند کەس وڵاتەکەیان ئەوەندە خۆشدەوێت کە تاوەکو 41 ساڵ شەڕ دەکەن، تەنیا بۆ ئەوەی گەورەترین نازناوی تۆپی پێ بەدەستبێنن؟ تەنانەت ئەگەر لە کۆتاییدا نەیتوانی ئەو کارەش ئەنجام بدات، بەڵام گرنگ نییە چی بکات، هەمیشە خەڵک بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕێن بۆ رەخنەگرتن لێی".
زیزۆ هەروەها دەڵێت "هیوادارم کریستیانۆ ئەمە بزانێت؛ بردنەوەی مۆندیال شتێکی گەورەیە، بەڵام تاکە شت نییە کە پێناسەی گەورەیی یاریزان دەکات. ئەوەی ئەو لەم وەرزشەدا کردوویەتی گەورەترە لە نازناوێک؛ ریکۆردەکان، بەردەوامی، عەقڵییەت، برسێتی بۆ بەردەوام بوون بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە. تۆپی پێ لەوانەیە جارێکی ئەو نموونەیە نەبینێتەوە".
ئەفسانەی فەرەنسی و تۆپی پێی جیهان، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "من بەبەخت بووم کە مۆندیالم بردەوە، بەڵام دەتوانم راشکاوانە بڵێم هەرگیز نەگەیشتمە ئەو ئاستەی کە کریستیانۆ نیشانی دا".




