رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی مۆندیالە و ئەوەی ئەو کردوویەتی پێشتر لە مێژووی مۆندیالدا نەکراوە، ئەستێرە ئەرجەنتییەکە هەر یارییەک ئەنجامیدەدات ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکات.
لیۆ لە یاریی بەرامبەر میسر لێدانێکی سزای لە قۆناخی شازدەی مۆندیالدا لەدەستدا، بەڵام گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد، بەمەش چەند ئامارێکی نوێی بە ناوی خۆیەوە کرد، لەو یارییەدا کە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناخی هەشتی مۆندیال.
ئامارەکانی مێسی لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر میسر
* مێسی یەکەم یاریزانە 6 یاریی لەسەریەک لە قۆناخی کرانە دەرەوەدا گۆڵ بکات
* مێسی یەکەم یاریزانە لە 9 یاریی مۆندیالدا لەسەریەک گۆڵ بکات
* مێسی لە دوایین 9 یاریی مۆندیالدا 13 گۆڵی کردووە
* مێسی لە تەمەنی 39 ساڵیدا یەکەم یاریزانە لە یارییەکدا گۆڵ و ئەسیست بکات
* لە 1970ـەوە مێسی یەکەم یاریزانە لە 5 یاریی مۆندیالێکدا 8 گۆڵ بکات
* مێسی یەکەم یاریزانە لە مێژووی مۆندیالدا 9 ئەسیستی هەبێت
* مێسی 7 گۆڵی لە قۆناخەکانی کرانە دەرەوەی مۆندیالدا کردووە
* مێسی بە 21 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالە
* مێسی یەکەم یاریزانە لە مێژووی مۆندیالدا 4 لێدانی سزای لەدەستدابێت، لەکاتێکدا 8 لێدانی سزای جێبەجێکردووە.
جگە لەم ئامارانەی مێسی تۆماریکردوون، لە پێنج یاریی هەڵبژاردەکەدا کە تاوەکو ئێستا ئەنجامیدابن، یاریزانەکە چوار جار بەباشترین یاریزانی یاریی دەستنیشانکراوە.




