رووداو دیجیتاڵ
هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی پاراگوای هێرشیان کردە سەر رەفتارەکانی کیلیان ئێمباپێ، کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، دوای سەرکەوتنی فەرەنسا بەئەنجامی 1-0 بەسەر پاراگوای، لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026.
دوێنێ شەممە لە فیلادلفیای ئەمریکا. بەپێی ئەوەی تۆڕی RMCـی فەرەنسی گواستوویەتییەوە، ئەو دەزگایانە پێیانوایە هێرشبەرەکەی 'کەڵەشێرەکان' لە کاتی یارییەکە و دوای فیکەی کۆتایی، رەفتاری ناورەزشییان نواندووە.
رۆژنامەی Ultima Hora لەژێر ناونیشانی 'سەربەرزانە'، ستایشی ئاستی هەڵبژاردەی پاراگوای کرد سەرەرای چوونە دەرەوە لە پاڵەوانێتییەکە، و جەختی کردەوە کە تیپەکە لە گێمی یەکەمدا دیسپلینێکی تاکتیکی گەورەیان بەسەر فەرەنسادا سەپاندووە.
هەروەها گوتیشی "سەرەڕای شکستهێنان، یاریزانانی پاراگوای کێشەی زۆریان بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا دروست کرد".
هەروەها ئۆرلاندا خێڵی گۆڵپارێزی پاراگوای، رەخنەی لە ئێمباپێ گرت، دوای ئەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە ئامادە نەبوو تەوقەی لەگەڵ بکات.
ئەو سەبارەت بە پشتگوێخستنی لەلایەن ئێمباپێوە گوتی "بێگومان دەمزانی کە ئەو بێزار و بێتاقەتە سەرەڕای ئەوەی یارییەکەیان بردەوە. دەمویست تەوقەی لەگەڵ بکەم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لێ بکەم، بەڵام ئەو هیچ بایەخێکی پێنەدام. سەرەتا هەستم بە کەمێک تووڕەیی کرد، بەڵام دواتر هێمن بوومەوە".
هەروەها گوتی "تەنیا دەمویست پیرۆزبایی لێبکەم. فەرەنسا پاڵەوانی جیهانە، ئەویش یاریزانێکی گەورەیە. ئەو بەڕاستی هەمان ئەو ئێمباپێیەیە کە دەربارەی بیستبووم".




.jpg&w=3840&q=75)