رووداو دیجیتاڵ
ئۆرلاندا خیل، گۆڵپارێزی پاراگوای، لە مۆندیالدا سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشاوە بەهۆی لەدەستکردنی دەستکێشێکی هەرزان کە نرخەکەی تەنیا 50 دۆلارە.
لە کاتێکدا هێشتا سۆشیاڵ میدیا پڕە لە چیرۆکی فرمێسکاوی قوربانیدان و گەیشتن بە ئامانج، ئۆرلاندۆ خیڵ، گۆڵپارێزی پاراگوای، چیرۆکێکی جیاوازی لە مۆندیالدا بۆ خۆی و پاراگوای تۆمارکرد.
ئۆرلاندۆ دانیال خیڵ، گۆڵپارێزی پاراگوای، تەمەنی 26 ساڵە، خەڵکی سان لۆرێنزۆ یە، ئەو لە یاریی بەرامبەر ئەڵمانیا سەرکردایەتیی تیپەکەی کرد بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە و پاڵەوانی یارییەکە بوو، لە یاریی بەرامبەر فەرەنساش بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی 4 تۆپی گەڕاندەوە و ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، بەڵام ئەمە چیرۆکە راستەقینەکە نییە.
ئەوەی روویدا تەنیا سەرکەوتنێکی وەرزشی نەبوو؛ بەڵکو بەڵگەیەک بوو بۆ خۆڕاگری مرۆڤ. گیڵ تەنیا لێدانەکانی نەدەگەڕاندەوە بەڵکو قەرەبووی رابردوویەکی کردەوە کە پڕ بوو لە قوربانیدان، هەژاری و دڵسۆزی بێوچان بۆ خێزانەکەی. ئەمە چیرۆکی تەواوی پاڵەوانەکەی پاراگوایە.
گیڵ لە 11ـی 6ـی 2000 لە لەدایکبووە، هەمیشە جێگەی سەرنج بووە. بەهۆی باڵا بەرزەکەی کە 1.99 مەترە، سەرەتا داوای لێکراوە ببێتە یاریزانی باسکە، بەڵام ئەو تۆپی پێی هەڵبژاردووە و سەرەتا یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بوو.

ئەو بە مانوێل نۆیەر سەرسام بووە و هەر ئەوەش وایکردووە ببێتە گۆڵپارێزێکی دیار، بەڵام قۆناخی رابردووی مۆندیال بەرامبەر نموونە باڵاکەی سەرکەوت.
ساڵی 2022 خیل بەدوای باشترکردنی ئاستی خۆیدا دەگەڕا، هاوژینەکەی دوو گیانبوو و منداڵێکی پێشوەختەی لە دایکبوو، بەمەش تووشی دۆخێکی تەندروستیی نەخوازراو بووەوە و بۆ نەشتەرگەری رەوانەی چاودێریی چڕکرا، دۆخی دارایی خێزانی خیل زۆر خراپ بووە و پارەی نەبووە تیچووی نەخۆشخانە بدات، بۆیە گۆڵپارێزەکە بڕیار دەدات هەرچی کەلوپەلی وەرزشیی هەیە بیفرۆشێت، دەستکێش، لاپچین، جلوبەرگی وەرزشی، تەنانەت یەکەم درێسیشی کە لە تیپی خوار 20 ساڵانەوە یاریی بۆ پاراگوای پێکردبوو، تەنیا بۆ ئەوەی تێچووی نەخۆشیی هاوژینەکەی دابین بکات

مێلیسا ئاڤالۆس هاوژینی خیلە و دەڵێت "ئێمە هیچمان نەبوو، ئۆرلاندۆ هەموو جلوبەرگەکانی یانەکەی، پێڵاوەکانی و درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانی فرۆشت. ئەو بە دەقاوەدەق هەموو شتێکی فرۆشت بۆ ئەوەی بتوانین تێچووەکان دابین بکەین لە کاتێکدا کوڕەکەمان بۆ مانەوە لە ژیان دەجەنگا، ئێستا کوڕەکەی خەریکە گەورە دەبێت و ناوی لاورتارۆ دانیالە.

.jpg&w=3840&q=75)


