رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای بردنەوەیەکی زۆر سەخت و پڕ لە ململانێ بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکرات، گەیشتن بە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026
مسۆگەر بکات، ئەمەش بەهۆی درەوشانەوەی بێوێنەی کاپتنەکەیان هاری کەین.
یارییەکە لەسەر یاریگەی 'مێرسیدس بێنز' لە شاری ئەتڵانتای ئەمریکا بەڕێوەچوو.
ئینگلیزەکان کە تینووی دووەم نازناوی مۆندیالن دوای 60 ساڵ چاوەڕوانی، لە سەرەتای یارییەکەدا تووشی شۆک بوون؛ کاتێک برایان سیبینگا لە خولەکی 7دا بە گۆڵێک کۆنگۆی پێشخست و بێدەنگییەکی کوشندەی خستە نێو هاندەرانی ئینگلتەرا.
سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی جود بێلینگهام، مادویوکی و هاری کەین بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام ئێمپاسی گۆڵپارێزی کۆنگۆ بە ئاستێکی ئەفسانەیی رێگری لە هەموو هێرشەکان کرد، نیوەی یەکەمیش بە پێشکەوتنی کۆنگۆ (1-0) کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا، گوشارەکانی کوڕانی تۆماس توخێل چڕتر بوونەوە. سەرەڕای بەفیڕۆدانی چەندین هەلی گۆڵکردن لەلایەن مارکۆس راشفۆرد و بوکایۆ ساکا، دواجار لە خولەکی 75دا هاری کەین بە لێدانێکی سەری سەرنجڕاکێش و بە ئەسیستی ئەنتۆنی گۆردۆن، ئەنجامەکەی
یەکسان کردەوە.
پێش کۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە 4 خولەک، جارێکی دیکە هاری کەین گەڕایەوە و لە خولەکی 86دا گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، بەوەش سەرەوژێری بە ئەنجامەکە کرد و ئینگلتەرای گەیاندە قۆناخی داهاتوو.
بەم سەرکەوتنە، ئینگلتەرا لە قۆناخی 16ـی مۆندیالدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک دەبێتەوە، کە یەکێکە لە میواندارانی پاڵەوانێتییەکە، یارییەکەش لە 6ی مانگی 7 بەڕێوەدەچێت.




