رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەکانی جەزائیر و نەمسا، بوونە دوایین دوو هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ قۆناخی 32ی مۆندیال، پاشئەوەی یاریی نێوانیان بەیەکسانبوون بە سێ گۆڵ کۆتایی هات.
یارییەکانی کۆمەڵەی نۆیەمی مۆندیال، دوایین یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییە جیهانییەکە بوون، کە یەکەمجارە لە مێژوودا بەبەشداری 48 هەڵبژاردە ئەنجامدەدرێت.
بەسەرکەوتنی جەزائیر و نەمسا، ژمارە و چارەنووسی 32 هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتییەکە یەکلایی بوونەوە و لەگەڵیاندا، خشتە و کاتی یارییەکانی قۆناخەکە ئاشکرابوون.
یارییەکانی قۆناخی 32ی مۆندیال بەپێی کاتی کوردستان بەمشێوەیە دەبن..
یەکشەممە.. 28/6 ئەفریقای باشوور - کەنەدا 22:00
دووشەممە 29/6 بەرازیل - ژاپۆن 20:00
دووشەممە 29/6 ئەڵمانیا - پاراگوای 23:30
سێشەممە 30/6 هۆڵەندا - مەغریب 04:00
سێشەممە 30/6 کۆتدیڤوار - نەرویج 20:00
سێشەممە 30/6 فەرەنسا - سوێد 00:00
چوارشەممە 1/7 مەکیسک - ئیکوادۆر 04:00
چوارشەممە 1/7 ئینگلتەرا - کۆنگۆ 19:00
چوارشەممە 1/7 بەلجیکا - سەنیگال 23:00
پێنجشەممە 2/7 ئەمریکا - بۆسنە 03:00
پێنجشەممە 2/7 ئیسپانیا - نەمسا 22:00
هەینی 3/7 پۆرتوگال - کرواتیا 02:00
هەینی 3/7 سویسرا - جەزائیر 06:00
هەینی 3/7 ئوسترالیا - میسر 21:00
شەممە 4/7 ئەرجەنتین - کابۆ ڤێردی 01:00
شەممە 4/7 کۆڵۆمبیا - گانا 04:30




