رووداو دیجیتاڵ
19 هەڵبژاردە جێگەی خۆیان لە قۆناخی دووەمی مۆندیالی 2026 (قۆناغی 32) مسۆگەر کرد، کە لەنێوانیاندا 7 هەڵبژاردەی ئەورووپی و تەنیا نوێنەرێکی عەرەب هەیە کە ئەویش مەغریبە. لە بەرامبەردا 8 هەڵبژاردە زوو ماڵئاواییان لە رکابەرییەکان کردووە و ململانێ لەسەر 13 کورسییەکەی دیکە بەردەوامە.
رۆژی دووەمی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان کۆتاییهات و بووە هۆی سەرکەوتنی 6 هەڵبژاردەی نوێ، ئەوانیش: کۆتدیڤوار، ئیکوادۆر، هۆڵەندا، ژاپۆن، سوێد و ئوسترالیا.
بەگوێرەی ئەوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەمشێوەیەن:
* کۆمەڵەی یەکەم: مەکسیک – uefryqay باشوور.
* کۆمەڵەی دووەم: سویسرا – کەنەدا – بۆسنە.
* کۆمەڵەی سێیەم: بەرازیل – مەغریب.
* کۆمەڵەی چوارەم: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا – ئوسترالیا.
* کۆمەڵەی پێنجەم: ئەڵمانیا – کۆتدیڤوار – ئیکوادۆر.
* کۆمەڵەی شەشەم: هۆڵەندا – ژاپۆن – سوێد.
* کۆمەڵەی نۆیەم: فەڕەنسا – نەرویج.
* کۆمەڵەی دەیەم: ئەرجەنتین.
* کۆمەڵەی یازدەیەم: کۆڵۆمبیا.
ئێستا هەڵبژاردەکان ململانێ لەسەر 13 کورسییەکەی دیکەی قۆناخی 32 دەکەن، کە بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا یەکلا بکرێنەوە.
16 هەڵبژاردە لەڕێگەی پلەی یەکەم یان دووەمی کۆمەڵەکانیانەوە سەرکەوتوون، لەکاتێکدا 3 هەڵبژاردە وەک 'باشترین پلەی سێیەم' چوونەتە قۆناخی داهاتوو کە ئەوانیش: بۆسنە، ئیکوادۆر و سوێدن، و چاوەڕوانی دیاریکردنی 5 کورسییەکەی دیکەی باشترین سێیەمەکان دەکرێت.
لە بەرامبەردا، تاوەکو ئێستا 8 هەڵبژاردە بەفەرمی ماڵئاواییان لە رکابەرییەکان کردووە، ئەوانیش: چیک، قەتەر، هایتی، تورکیا، کوراساو، تونس، ئوردن و پەنەما.




