رووداو دیجیتاڵ
پێکهاتەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 لەلایەن فیفاوە راگەیێنرا و جێگەی سەرنج بوو کە ناوی هەردوو یاریزان، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسای تێدا نییە، سەرەڕای ئەوەی هەر یەکێکیان لەم گەڕەدا دوو گۆڵیان بۆ تیپەکانیان تۆمارکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوی لیۆنێل مێسی، کاپتن و ئەستێرەی ئەرجەنتینی تێدایە، کە ئەویش بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ بردنەوە لە نەمسا،
پێکهاتەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 بەمشێویە بوو.
گۆڵپارێز: رۆم (كوراساو).
هێڵی بەرگری: دۆمفرێس (هۆڵەندا)، خەليل زادە (ئيران)، گویێ (ئینگلتەرا)، نونو مێندێش (پۆرتوگال).
هێڵی ناوەڕاست: ئوستاكيۆ (كەنەدا)، مێسی (ئەرجەنتين)، برۆنۆ فێرناندێز (پۆرتوگال)، گاكپۆ (هۆڵەندا).
هێڵی هێرشبەری: ئۆیدا (ژاپۆن)، ئويارزابال (ئیسپانيا).




