رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی هۆڵەندا، چاوی لە تۆمارکردنی یەکەم بردنەوەیە بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی مۆندیال دوورنەکەوێتەوە، کاتێک بەرامبەر سوێد یاریی دەکات.
یارییەکانی گەڕی دووەمی مۆندیال بۆ کۆمەڵەی شەشەم بە یارییەکی لووتکە دەستپێدەکەن، کاژێر 20:00 هۆڵەندا و سوێد لە هیوستن رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەکەن.
هۆڵەندا لە یاریی یەکەمیدا لەگەڵ ژاپۆن یەکسانبوو و خاڵێکی هەیە، ئەمڕۆ پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی ئەرکی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو زەحمەت نەبێت.
ئاشەهەواکان و بلوئەگێلت 25 یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، شین و زەردەکان خاوەنی 8 بردنەوە، پرتەقاڵییەکان 12 یارییان بردووەتەوە و 5 یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەش بە یەکسانبوون کۆتاییهاتوون.
هەڵبژاردەی سوێد، دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتووی مۆندیال، کاتێک لە یارییەکی لووتکەدا بەرامبەر هۆڵەندا یاریی دەکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەم و لە کۆمەڵەی شەشەمدا، سوێد بەرامبەر هۆڵەندا یاریی دەکات، تیپەکەی گراهام پۆتەر، لە یاریی یەکەمیاندا بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە تونسیان بردەوە، ئەمجارە دەیانەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆمار بکەن و بگەنە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
سوێد لە هیوستن لەژێر گەرمای بە تینی ئەو شارە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە تەواوکرد و بۆ رووبەڕووبوونەوەکە ئامادەن.
هەڵبژاردەی سوێد، بە پاشکۆی پاڵاوتن گەیشتووەتە مۆندیال، لە یەکەم یارییدا بە سەرکردایەتیی ڤیکتۆر یۆکێرێش و ئەلیکساندەر ئیساک، ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و چاوی لە درێژەدانە بە ئەنجامە باشەکانی.




