رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی سکۆتلاند دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بگاتە قۆناخەکانی کرانە دەرەوەی مۆندیال، کاتێک لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب یاریی دەکات.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە و لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، لە کۆمەڵەی سێیەمدا، کاژێر 01:00 هەڵبژاردەی سکۆتلاند بەرامبەر مەغریب یاریی دەکات و چاوەڕواندەکرێت ئەمە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی ئەم گەڕە بێت.
سکۆتلاند لە یاریی یەکەمدا سەرکەوتنی بەرامبەر هایتی بەدەستهێناوە و ئێستا پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەمە، هەڵبژاردەکە رۆژی پێنجشەممە دوایین ئامادەکارییەکانی لە نیو ئینگلاند لە فۆکسبۆرۆ ئەنجامدا و بۆ یارییەکە ئامادەیە.
سکۆتلاند پێشتر 9 جار بەشداریی لە مۆندیالدا کردووە و هەرگیز نەیتوانیووە بگاتە قۆناخەکانی کرانە دەرەوە، ئەمجارە هەلێکی زۆرباشی هەیە بۆ ئەوەی مێژووییەکی نوێ تۆماربکات.
هەڵبژاردەی مەغریب لە یاریی یەکەمیدا بەرامبەر بەرازیل بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و توانای خۆی پێشانی هەموو جیهاندا، دوای ئەوەی لەگەڵ سیلیساو یەکسانبوو.
تیپەکە لە نیو جێرسییەوە دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم یارییە ئەنجامدا و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکە لە سکۆتلاند وەربگرێت.
لە مۆندیالی 1998 هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، مەغریب بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئەمجارەش تیپەکە چاوی لە دووبارەکردنەوەی مێژووە.




