رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بۆ مۆندیالی 2026 بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتن و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێک ئاراستەی جیهان دەکات.
لە رێوڕەسمی بەڕێکەوتنیان بۆ ئەمریکا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و گۆڵکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و گوتی "وەکو هەمیشە هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم، دەزانین کە ئەمە پاڵەوانێتییەکی زۆر تایبەتە، بە ئومێدێکی زۆرەوە بۆی دەچین".
رۆناڵدۆ لەبارەی ئامادەیی خۆی بۆ مۆندیال دەڵێت"من لەڕووی جەستەییەوە زۆرباشم، ئایا ئێوە سەیری یارییەکان ناکەن"؟
کریستیانۆ زیاتر قسەیکرد و لەبارەی هەلی بردنەوەی نازناوەکەوە گوتی "ئەوە لە کۆتاییدا دەزانین، نەوەیەکی زۆرباشمان هەیە، بەڵام هەندێک هۆکار هەن لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدانین، بڕوام وایە ئەم نەوەیەی ئێمە دڵخۆشییەکی زۆر بۆ گەلەکەمان دەهێنن".
رۆناڵدۆ بە ئامادەبووانی گوت "گەشبینم بەوەی کارەکان بە باشی بەڕێوە بچن. گرنگترین شت ئەوەیە بە هێزەوە دەست پێ بکەین و ببینە پێشەنگی کۆمەڵەکەمان، پاشان بەردەوام بین. رێگاکە هەنگاو بە هەنگاو بونیاد دەنرێت و سەرەتایەکی باش لە هەموو شتێک گرنگترە".
کریستیانۆ دووپاتیدەکاتەوە، هاوکێشەی سەرکەوتن بریتییە لە بردنەوە، پاشان بردنەوە، پاشان بەدەستهێنانی متمانە و چوون بۆ نێو کەشی رکابەرییەکە.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دوازدەیەمی مۆندیال یاریی دەکات، شەوی چوارشەممە کاژێر 20:00 لە یەکەم یارییدا بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات یاریی دەکات.




