رووداو دیجیتاڵ
رۆناڵدۆ نازاریۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و براوەی مۆندیال، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا بەربژێر دەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ئەمساڵ.
دیاردە پێیوایە ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە هەموو هەڵبژاردەکانی دیکە بەهێزترن و چانسی بردنەوەی مۆندیالیان زیاترە.
دیاردە کە پێشتر دووجار لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل نازناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە، پێیوایە ئیسپانیا و فەرەنسا دیارترین بەربژێری بردنەوەی نازناوەکەن و دەڵێ، "ئەو دوو هەڵبژاردەیە بەچەند هەنگاوێک لە پێش سەرجەم هەڵبژاردەکانی دیکەوەن لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال".
دیاردە کە بەشداریی لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیال کرد لە مەکسیک، لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسانەی دیکەی تۆپی پێ، ئامادەی یاریی نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور بوو.
رۆناڵدۆ یەکێکە لە ئەفسانە مێژووییەکانی تۆپی پێ، خاوەنی 15 گۆڵە لە مۆندیالدا کە دووەم زۆرترین گۆڵە یاریزانێک بەدرێژایی ماوەی بەشداریکردنی، لە جامە جیهانییەکەدا تۆماری کردبێت.
رۆناڵدۆ نازناوی هەردوو مۆندیالی 1994 و 2002ی لەگەڵ سامبا بەدەستهێناوە. لە مۆندیالی 1998 یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەی بەرامبەر فەرەنسا دۆڕاند.




