لێدوانی فەرمی یۆفا لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی یانەکانی سعودیە لە چامپیۆنزلیگدا

31-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ خولی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەشێوەیەکی فەرمی، بیرۆکەی بەشداریکردنی یانەکانی سعودیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا رەتدەکاتەوە.
 
دوای هاوینێکی پڕ لە گرێبەستی گەورە و سەرنجڕاکێش لەلایەن یانەکانی سعودیەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەرپرسانی تۆپی پێی سعودی بیر لەوە دەکەنەوە یانەکانیان بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپادا بکەن، بەڵام بەرپرسانی وەرزشی سعودیە و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش ئەو بیرۆکەیە رەتدەکەنەوە.
 
ئەلیکساندەر چێفرین، سەرۆکی یۆفا لە وەڵامی پرسیارێکدا کە یانەکانی سعودیە دەیانەوێت بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکەن؟ گوتی "خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یۆرۆپالیگ و کۆنفڕانسلیگ تەنیا تایبەتە بە یانەکانی ئەوروپا."
 
سەرۆکی یۆفا زیاتر دەڵێت "لەلایەکی دیکەوە ئەوەی من بزانم یاریزانی وەک ئێمباپێ و هالاند خەون بە یارییکردن لە سعودیە نابینن، یاریزانەکان لە باشترین ئاستیاندا نایانەوێت بچنە ئەوێ، کە پێمدەڵێن یاریزانەکان چوونەتە سعودیە من نازانم کە کامیان چووە و لە کام یانە یارییدەکەن."
 
پێشتر یاسر مسحل، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە گوتی "فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، هەموو کارێکی پێویست دەکات بۆ هاوکاریکردنی یانەکان، بەڵام هیچ راستییەک بۆ ئەو دەنگۆیانە نییە کە باس لە یارییکردنی یانەکانی سعودیە دەکەن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).